'*•.¸♡8♡¸.•*'

25 8 12
                                    

"لە ڕاستیدا، ڕاستییەکان لە درۆکان تاڵ ترن"

جی یۆن
هەر کە جیمین ڕۆشتەوە هەستم بە خۆشییەکی زۆر دەکرد نەک لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆشتووە بەڵکو لەبەر ئەو شتانەی کە ڕوویدان ئەمشەو سیری ئاوێنەکەی بەردەمم کرد و لەناکاو چاوم پڕبوو وەک بڵێی لە خەوێکی خۆشی وەک ئەمە هەڵناسمەوە چیتر، ئەو ڕۆژانەی کە دەموت قەت ناتوانم دڵخۆشبم و لەبیری بکەم لەگەڵ هەر چرکەیەکی ژیانم کە لەگەڵ جیمین بەسەریدەبەم بوونیان نامێنێت.چوومە گەرماو تا خۆم بشۆم و دەست بکەم بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دیسانەوە.....

دوای نیو کاتژمێر جی یۆن لە کۆتاییدا تەواو بوو وە دیسانەوە دەستی کردەوە بە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە.....کاتێک خەریکی لێکۆڵینەوە بوو بۆی دەرکەوت بە کاتی دیاری کراو ئەندامەکانی خێزانی چۆی دەڕفێنن

جی یۆن
سێری ڕەسمەکانی سەر تەختەکەم دەکرد کە لەسەریان ڕۆژی ڕفاندنەکەشیان دیاری کرابوو... بەڵام بۆم دەرکەوت هەموو ڕفاندنەکان لە ڕۆژە تاکەکاندان تەنها دوو ژمارەی تاک بەجی دەهێڵن ئینجا ڕفاندنی دواتر ئەنجامدەدەن، بۆ نموونە 1ی ئەم مانگە یەکەم کەس ڕفێندراوە وە 7ی مانگ ڕفاندنی دواتر وە دیسانەوە لە 13ی ماگدا ڕفاندنی دواتر ڕوویداوە کە دوو ژمارەی تاک دەپەڕێنن بۆ ڕفاندنی دواتر....وە گەر بەپێی ئەمە بێت ئەوە بەیانی سەرەی ڕفاندنی دواترە... من دەبێت هەر بەیانی شوێنی ئەم تاوانە بدۆزمە کە ئێستا فێڵی ڕفاندنەکانی ئەممافیایانەم بۆ دەرکەوت...

موبایلەکەی بەپەلە دەرهێناو پەیوەندی کرد بە بەڕێز جۆن"سڵاو بەڕێز جۆن،ویستم دەربارەی شتێکی گرینگ قسەت لەگەڵ بکەم"وتی بەبێ کات بە فیڕۆدان "سڵاو جی یۆن فەرموو"وەڵامی دایەوە جۆن وە جی یۆن هەموو شتێکی بۆ باس کرد کە دۆزیویەتەوە و لە کۆتاییدا وتی "بەیانی دەمەوێت دوو کەس لە گرووپەکەم بەرم لەگەڵ چەند هێزێکی پۆلیس بۆ شوێنەکە تکایە دەتوانیت بۆم ڕێک بخەیت؟"جی یۆن وتی "باشە کەواتە تایهۆ و ماکس بەرە چونکە هانا دەبێت لە ئۆفیس بمێنێتەوە وە جیمین بەیانی وتی کە کارێکی گرینگی هەیە و مۆڵەتی وەرگرت"وەڵامی دایەوە و جی یۆن کەمێک شۆک بوو کە جیمن ئاگاداری نەکردبۆیەوە بەڵام هیچی نەوت "ئاە..جی یۆن! پلانی بەیانیت چییە دەزانیت کە کارێکی مەترسیدارە ئەمە"جۆن وتی کاتێک خەم لە دەنگی بەدی دەکرا"خەمنەبێت گەورەم. پلانی بەیانیم....."

╔══ஓ๑♡๑ஓ══╗

جی یۆن
من لە کار بووم لەگەڵ تایهۆ و ماکس ئامادەبووین بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەمان وە چەند هێزێکی پۆلیسمان ئامادە بوو تا کە شوێنەکەمان دۆزییەوە بانگیان بکەین هەر سێکمان چووینە ناو سەیارەیەک و ڕۆشتینە نزیک کۆشکی خێزانی پارک ، تاهۆ لە سەیارەکە دابەزیو لە شوێنێک نزیکتر لە کۆشکەکە خۆی شاردەوە و من و ماکس لەناو سەیارەکە چاوەڕێی ئاماژەی ئەو بووین...سێرێکی موبایلەکەم کرد کاتێک بیری جیمینم کەوتەوە کە وتی چەند کارێکی بۆ دروست بووە لە کۆمپانیا بۆیە مۆڵەتی وەرگرتووە لە کار لە ناکاو دەرگای کۆشکەکە کرایەوە و تایهۆ نامەی نارد"خۆیەتی" و ڕێک تێگەشتین بە سەیارەکە بە شاراوەی دوای سەیارە ڕەشەکە کەوتین تەنانەت جامەکانیشی ڕەش بوون کاتێک بەرەو شوێنێک ڕۆشت کە وەک دارستانێکی چۆڵکراو وابوو دواتر کوڕێکی گەنج کە قاتی لەبەربوو هاتە دەرەوە وە بۆ ساتێک وامزانی جیمینە تا ڕووخساریم بینی باش بوو ئەو نەبوو دواتر کوڕەکە لە سەیارەکە دابەزیو بەرەو ناو دارستانەکە ڕۆشت من شوێنەکەم بە نامە بۆ تاهۆ ناردبوو لە ڕێگا تا لەگەڵ هێزە سەربازییەکان بێنە ئێرە و دوای شوێنی موبایلەکەم بکەون دواتر سێرم کرد کە کوڕەکە لە دارستانەکەدا بە توونێلێکی نهێنیدا دەڕوات لەلای دارێک....

Bitter love\خۆشەویستی تاڵWhere stories live. Discover now