EPISOD _10_

43 8 3
                                    


























^_____________________^






Location: jimin's house






هەموو پیاوەکان کۆببونەوەبۆ چارەسەرکردنی کێشەکە وەکو هەموو جارێک جەیهیونگ تاوانبارکرا
کە ئەو پەیوەندیەی شاردبۆوە تایهیونگ حەزی بەبینینی جۆنگکوک نە ئەکرد بەڵام بە ناچاری هات لەبەر نامجوون



[تۆ هەرگیز نەدەبوو شتێکی لەم شێوەیە بشاریتەوە جەیهیونگ! من هەمیشە لێتخۆش ئەبم هەمیشە تۆ کارێک ئەکەیت دوبارە رقم لێت بێت]


جیمین بە تورەیی ووتی چاوەکانی پر بوو بوو حاڵی باش نەبوو بیۆل لەوێ نەبوو بەڵکو لەگەڵ جوڵی (هاوسەری نامجوون)
لە ژوورەکەی خۆی بوو

تەنها پیاوەکان کۆببونەوە
منداڵەکانیش لەوێ نەبوون جگە لە جەیهیونگ کە سەرزەنشتیان ئەکرد
تایهیونگ وەکو هەموو کات بێدەنگ بوو بوو چونکە ئەی زانی هەڵە لە کورەکەیەتی



[بەڵێ من نکۆڵی لێ ناکەم ئەمزانی بەڵام سوێند بەخوا لیلی وازی لەو کورە هێناوە دانی بە هەڵەی خۆی دانا بەڵێنی پێدام چیتر بەدوای نەکەوێت لەبەر ئەوەی ئەو کورە کارێکی بێرەوشتی ئەنجام دابوو ]




جیمین ویستی بە توورەیی بەرپەچی قسەکانی باتەوە بەڵام نامجوون هاتە نێو گفتوگۆکە


[تەواو جیمین تازە شتەکە روویداوە وە تۆ هەڵەشت کرد چۆن؟؟ چۆن توانیت بەو شێوەیە درندە بیت بەرامبەر بە لیلی؟! خۆت ئەزانی ئەو گەنجە لە تەمەنی لاوێتیە نەک تەنها کچەکەت بەڵکو کورەکەشم کە ١٩ ساڵە هەڵە ئەکات تۆ دەبوو بە قسەکردن ئەوەت چارەسەر بکردبا ، ئێ ئەو کچە گوناهە کە ئێستا ئەزانێ هەموومان لێرەین لەبەر ئەو بەخۆیدا ئەشکێتەوە ، ئەتناسم من تۆ باش ئەناسم تۆ زۆر تورەیت و ناتوانی کۆنترۆڵی خۆت بکەیت بەڵام نەدەبوو ئەوەندە درەندەش بیت]





𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now