EPISOD _29_

55 12 11
                                        





یادگاریەکان
^_____________________^







Pov : janhu

خەریکی خواردنی نانی بەیانی بووین بەڵام هیچ روو خۆشیەک نییە
خاڵم لە کارە و پوریشم دوای نانخواردن دەرواتە سەر کارەکەی تازە وەرگیراوە لە دوکانێکی گوڵ فرۆش دایکیشم بە هەمان شێوە دوای نانخواردن دەرواتە سەر کارەکەی
رووخساری دایکم وەکو مردوو وابوو وەکو بڵێی ئەم شەو تەنها گریاوە

نەک تەنها من بەڵکو تانجیش هەستی پێکردبوو
دوای ئەوەی تەواو بووین هەڵساینەوە تانج وەکو هەموو جارێک ماچی دایکمی کردوو لە باوەشی کرد ئینجا چووینە دەرەوە ئەو بەم شێوەیە زۆربەی جارەکان بەڵام من وا نییە کەمێک شەرمنم بەر لەوەی برۆین دایکم بانگی کردم ئاوەرم بۆی داوە هاتە بەردەممان
دەستمی گرت پارەی خستە نێو دەستم

[بە باشی خواردن بخۆن و وە بەباشی گوێ لە وانەکان بگرن]

من سەرم لە قاند ئەو باوەشی لێمدا منیش باوەشم لێیداوە ماوەیەکی کورت بوو دواتر رۆشتین
لەسەر رێگاکەمان کە ئەرۆشتین چاوم کەوتە سەر پویۆنگ کە لەبەر دەرگای قوتابخانەکەی بوو جلی نوێی لەبەردا بوو

[پویۆنگ]
تانج ووتی کە بینی خێرا رایکرد منیش بەدوایدا رامکرد
پویۆنگ کە ئێمەی بینی گەشاوە راستەوخۆ باوەشی لە تانجدا
من چاوم کەوتە سەر جەیهیونگ کە لەلای ئۆتۆمبێلەکە وەستا بوو وە لە نێو ئۆتۆمبێلەکە سولی و لیلی تیابوو
سەرسام نەبووم زۆربەی کاتەکان جەیهیونگ هاتووچۆ بەوان دەکات

[تانی]
پویۆنگ بە دڵخۆشیەوە ناوی دەهێنا
تانج لە باوەشی دەریهێنا

[کاکە جان ]
رۆشتمە ئاستی ئەو پێم وانەبوو باوکم بهێڵێت بێتە قوتابخانە

[تۆ لێرە چی دەکەی؟!!]
تانج بەبێزاری ووتی

[بۆ خۆشی لێرەم]
جەیهیونگ بەبێزاری سەری سوراند

[بە جوانی قسەم لەگەڵا بکە]
تانج دەنگی بەرز کردەوە

[ئەیشـــ منداڵ]
جەیهیونگ دوبارە بەبێزاری ووتی
تانج چاوەکانی کراوە خێرا توورە بوو دەستی کرد بە قسەکردن بە دەنگی بەرز
[منداڵ من ، من منداڵ ... من منداڵنیم تێگەیشتی ئەوەی منداڵە تۆیت تۆ کێیت تاکو بە من بڵێی منداڵ تۆ نازانی من چ جۆرە کورێکم لە قوتابخانە هەموو کچەکان بۆ من شێت بوون چی دەربارەی تۆ تاکو ئێستا خۆشەویستت نییە سەرەرای ئەوەی لە کۆلێژی بەرێز کیم جەیهیونگ تۆ منداڵی تۆ.........]
ئەو بەردەوامبوو بەردەوامبوو لە قسەکردن جەیهیونگ بە جدیەوە سەیری ئەو رەفتارە منڵانیەی ئەو ئەکرد

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now