EPISOD _40_

66 13 25
                                        





کاتی ئەوەیە گرینگی بە خۆت بەیت
^_____________________^



Pov: chavia

لەبەر دەرگای قوتابخانە چاوەرێی پویۆنگ بووم
بەڵێ لە کۆتایدا چاوم بە کچەکەم کەوت ئەو رایکردە باوەشم توند لە باوەشم کرد
[مشکە بچووکەکەم]
بە دڵخۆشیەوە وتم
ئەو لە باوەشم هاتە دەرەوە

[دایکە باوکم وتی کە تۆ دەمبەیتەوە لای خۆت راستە]
بە دڵخۆشیەوە سەرم لە قاند
ئەو زەردەخەنەی نەما کەمێک سەرسام بووم
دڵخۆش دیار نەبوو

[حەز ناکەیت لەلای دایکت بخەوی یان چیکن بخۆی]

[بەڵێ بەڵێ من حەز دەکەم]
ئەو ووتی بە خەندەوە
بەیەوەکەوە بە رێگابووین بۆ ماڵەوە لەگەڵ پویۆنگ
من هەستم دەکرد پویۆنگ دڵخۆش دیار نییە

[پویۆنگ شتێک روویداوە!]

وتم سەیریم کرد ئەو سەری بە نەخێر جوڵاند
وەستام رۆشتمە ئاستی ئەو

[سەیری دایکت بکە درۆم لەگەڵا مەکە چیت لە دڵە پێم بڵێ]
ئەو سەیری کردم دواتر وتی
[باوکم دوێنێ زۆر غەمبار بوو ئەو گریا بۆ من ، من ئەترسم ئەو وەکو باپیرەمی لێبێت]
برۆکانم لێکنا

[باپیرە چی لێهاتووە؟]

[ئوما تۆ نازانی باپیرە لە نەخۆشخانەیە باوکم وتی کە ئەو نەخۆش کەوتووە تەنانەت داپیرەشم لەلای ئەوە]
سەرمسورما
دیارە باوکی تای شتێکی لێهاتووە سەیری پویۆنگم کرد خەندەم بۆی کرد

[گیانەکەم هەر کاتێک تۆ ویستت ئەتوانی بگەرێیتەوە لای ئەپا باشە ئەتوانی قسەی لەگەڵا بکەی]
ئەو سەری لەقاند دەستم بە روومەتی داهێنا هەڵسامەوە بەردەوامبووین لە رۆشتن


_________________________

[وادیارە ئەو رۆژە وای لێهاتووە کە من ئەوەم ئاشکرا کردووە بەهۆی تایهیونگەوە وای لێهاتووە]

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now