EPISOD _36_

69 15 47
                                        






ئایا چارەسەری هەموو کێشەیەک
خۆکوشتنە!
^_____________________^



Pov: chiara


دوبارو کەشەکە ناخۆشە لەبەر ئەوەی لە وەرزی زستان نزیکین هەندێک جار بارانی بە خور دەبارێ وە ئەم بارانە تەمی لەگەڵایە
من دەرۆم بەسەر شەقامەکانا لەکاتێکا ئازار ئەچێژم
خەفەت بۆ خوشکەکەم ئەخۆم
من یۆنگیم بەتەنیا جێهێشت بێ ئەوەی هیچی پێ بڵێم
زۆر پەیوەندی پێوە کردووم بەڵام من مۆبایلەکەم کوژاندەوە
حاڵم خراپ بوو بۆیە بریارمدا کەمێک بەتەنهابم
ئێستا کەمێک هەست بەباشتربوون ئەکەم نامەوێ لەبەردەم تایهیونگ خێزانەکەی هەست و سۆز دەستم بەسەرا بگرێ من دەبێت بەشێوەیەک ئابرووی بەرم کەس نەتوانێ بموەستێنێ
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
تاکسیەکم راگرت بەرێکەوتم بۆ ماڵی تێهۆنگ

دوای کەمێک گەشتم لە دەرگای ماڵیانمدا یەکێک لە خزمەتکارەکان کردیەوە
رۆشتمە ژوورەوە بێ ئەوەی قسە لەگەڵ ئەودا بکەم رۆشتمە هۆڵەکە خزمەتکارەکەش دوام کەوتبوو
سەیرم کرد دایک و باوکی تێهۆنگ دانیشتوون لەگەڵ جەیجوون و کچەکەیان یۆنجین وە کچە بچووکەکەی یۆنجین وابزانم ناوی ئینهای بوو ئەوان لە دڵخۆخیشدان!!!
پێدەکەنن!!!
جەیجوون پێدەکەنێ!!!

[چیارا!!!]
دایکی تێهۆنگ ووتی

[ببورە خانمەکەم نەم توانی رایگرم]
خزمەتکارەکە ووتی

[کێشە نییە]
دایکی تێهۆنگ ووتی

راستەوخۆ بۆ جەیجوون چووم زلەم لێدا بە قژ بۆ خۆم راکێشا لەکاتێکا ئەو قژەی ئە کەوتە ئاسمان

[دەتکوژم ، دەتکوژم جەیجوون وا دەزانی چاڤیا بێ خاوەنە کە دایک و باوکی مردن بێ خاوەنە ئەتۆپێنم کچێ ]
پر بە ماڵەکە هاوارم ئەکرد
یۆنجین هەوڵیدەدا من دوور خاتەوە دایک و باوکی تایهیونگیش هەر قسەیان ئەکرد و هەڵیان ئەدا رامگرن
یۆنجین بە جۆرێک منی دوور خستەوە کە دووریشی خستمە مووی قژی لە نێو دەستمدا بوو
ئەویش ئەگریا ئەی قیژاند وە زیاتر بوو کە ستەکانمی بینی

یۆنجینم پاڵدا دوبارە بۆ جەیجوون چووم ئەم جارە بە جۆرێک زلەم لێدا وامکرد جێی نینۆکەکانم دەرچێ لە روومەتی
هەموویان هاواریان ئەکرد بۆ راگرتنی من
من ئاگاداری کەس نەبووم تاکو لەناکاو گیرام لەلایان دوو پیاو کە دیار بوو پاسەوانەکانی بەر دەرگا بوون

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now