EPISOD _44_

73 8 10
                                        





^_____________________^





Pov: Aris

لەلای دەرگای ئۆفیسەکەمەوە سەیری چاڤیام ئەکرد
زۆر غەمم بوو هیچ هۆشی لەسەر کارەکەی نەبوو مێشکی رۆشتبوو فرمێسکەکانی دەنک دەنک ئەکەوتە سەر مێزەکە
نابێ ئاوا!!
دەبێت شتێک بکەم!
من دەیدۆزمەوە
وادیارە هاوسەرەکەی زۆر کەمتەرخەمە من خۆم دەبێت بیدۆزمەوە
بۆ چاڤیا وە نابێ بیزانێ تاکو ئەیدۆزمەوە ئەو دوێنێ پێی وتم خۆم هەڵنەقورتێنم نەوەک پێی بێزاربم
رۆشتم گوێی لە هەنگاوەکانم بوو هاتەوە هۆش خێرا فرمێسکەکانی سری و هەڵساوە

[من دەرۆم تۆش کە ئەم فایلەت تەواو کرد بگەرێوە ماڵەوە پشوو بدە من ناگەرێمەوە کۆمپانیا کارم هەیە]

[بەڵێ بەرێزم]
بە خەندەوە ووتی
سەرسامی ئەو ئارامیەی ئەوم ئەو ئافرەتێکی زۆر بەهێزە

End pov: Aris

________________________

لە ماڵەکەی جۆنگکوک
ئەو بە دڵخۆشی ئەهاتە خوارەوە لە پەیژەکان ئەو هیوایەکی هەبوو
دوای چەندین ساڵ هیوایەک هاتەوە نێو دڵی سەیری سیۆنی کرد کە خەریکی خورادن بوو
کەمێک دڵگران بوو ئەوان چیتر قسەیان نەکردووە لەو رۆژەوە کە شەریان کردووە

رۆشتە لای و دانیشت لەسەر کورسیەکەی
سیۆن هەر وەکو خۆی بوو
چاوەرێبوو منداڵەکان بێن بەڵام کەس نەهات
[بۆچی سولی و گۆنگبۆک نایێن لە خەو هەڵنەساون]
جۆنگکوک وتی

[بۆچی دەبێت بێن؟؟]
سیۆن ووتی

[من چەند جارم وت کاتێک من دێمە سەر سفرە دەبێت هەمووتان ئامادەبن من دەمەوێ هەمیشە خێزانەکەم ئامادە بێت لە کاتی نانخواردن]

[کەی ئارامی ماوە تاکو خێزان بمێنێ ، گۆنگبۆک رۆشتووە سولیش لە ژوورەکەیەتی زۆر پێم وت هەڵسێ بەڵام خۆی لە ژێر بەتانیەکەی نابوو]
سیۆن وتی
هەڵساوە سەیری جۆنگکوک کرد

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now