EPISOD _32_

65 12 11
                                        





دروستبوونی پەیوەندی
^_____________________^



New day

Pov: chavia


خەریکی دروستکردنی نانی بەیانی بووم
پویۆنگ و موانم لەلا بوون دانیشتبوو جەیک زوو رۆشت بۆ سەر کارەکەی
تانج و جانهووش هێشتان ئامادە نەبوون

[دایە]

[گیان]
وەڵامم داوە

[دادە جەیجوون چی باوکمە؟؟]

وەستام
سەرمسورما بە پرسیارەکەی ئێستا چی وەڵامدەمەوە
پێویستە ژیرانەبم نابێت رق لەناخی پویۆنگ دروست بکەم دواتر گەر شتێکیش بکات تێهۆنگ هێرشم بۆ دێنێ
رووم وەرگێرا بۆ ئەو خواردنەکەم لە قاپە کرد و ووتم

[بۆچی ئەو پرسیارە ئەکەی؟؟]

[چونکە پێم سەیرە ئەو لەگەڵ باوکم یەک ژووریان هەیە لە کاتێکا دەبێت باوکم لەگەڵ تۆ یەک ژووری هەبێت]

[کچم من و باوکت بەیەکەوە نەگونجاین بۆیە باوکت دوبارە هاوسەرگیری کردۆتەوە واتا ئێستا ئەو دایکی دووەمی تۆیە]

[بەڵام من دایکی دووەمم ناوێت]

[گیانەکەم ئەوە دڵە کێی ویست ئەوە دەبێت دواتر دادە جەیجوون خۆ شتێکی خراپی بەرامبەرت نەکردووە وانییە!!]

وتم ترسام هەرەشە و شتی کردبێت یاخود ئازاری دابێت بەڵام ئەو بە ئاسایی سەری لەقاند بە نەخێر

[نا ئوما دادە جەیجوون زۆر باشە لەگەڵم یاریم لەگەڵا دەکات شیرینیم بۆ درووست ئەکات]

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now