رۆژێک دادێت من بە خەونەکەم ئەگەم
^_____________________^
Location: chiara house
دوای ئەوەی کە گەرانەوە ماڵەوە خوشک و براکەی چاڤیا زۆر دڵخۆش بوون باوەشیان لە خوشکە گەورەکەیاندا ئەویش بەردەوامبوو لە ووتنی داوای لێبووردن ئەکەم
ئەوان چاڤیایان تەنها لە وێنە بینیبوو کاتێک ئەویان بینی وایانزانی دایکیان گەراوەتەوە
چیارا ژوورێکی بۆ پویۆنگ ئامادە کرد
ماڵەکەی زۆر گەورە نەبوو تەنها دوو ژووری نوستن هەبوو پویۆنگیان لەژوورێک دانا لەگەڵ چاڤیا ژوورەکەی تریشیان دا بە تانج و جانهوو تاکو تانج باشتر ئەبێ
چاڤیا دوای ئەوەی خۆی پاک کردەوە لە گەرماو کە خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو بە خاولیەکە لەبەردەم ئاوێنە لە ناکاو کەسێک هاتە بەردەمی
[کیم چاڤیا!!]
زەردەخەنە ترسناکەکەی ئەوی تۆ قاند
[من گەرامەوە]
لەنێو ئاوێنەکە وەکو دێوێک بۆ چاڤیا چوو ئەو بە هاوارێک گەراوە دواوە توند دەستی لەسەر چاوەکانی دانا
دەستەکانی ئەلەرزی دەنگی هەنسکی ئەهات
دوای ماوەیەک کە خۆی ئارام کردەوە زانی ئەوە تەنها خەیاڵی خۆیەتی و جلی لەبەر کرد هاتە دەرەوە چیارای بینی کە سەیری پویۆنگ ئەکات خەریکی چاک کردنی بتڵە ئاوەکەیەتی
رۆشتە نزیک پویۆنگ دانیشت دەستە بچووکەکەی گرت و ماچی کرد
[خەمت نەبێ ئەو باش ئەبێ!]
چاڤیا فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە
[من نەمتوانی دایکێکی باش بم بۆ ئەو هەمیشە ئازاری چەشتووە بەهۆی منەوە]
[قسەی بێمانا مەکە ئەوە بەهۆی تۆوە نەبووە]
[من چۆن خراپنیم لە کاتێک ئەوم لە سک بوو لە نهۆمی دووەمی ماڵەکەم خۆم فرێدا بەهیوای ئەوەی لەبارم بچووبا]
YOU ARE READING
𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"
Mystery / Thrillerزۆربەیــــــ جار لەمـــــ دونیایـــــە کەسیـــــ *نەناسراو* دەبینینـــــ بەڵامـــــ بۆ هەمیشـــــە ئەومــــان بەبیـــــر دێتەوە لـــــە چاوەکانەوە قســـــە دەکرێـــــن *ترپەکانیـــــــش* لەگەڵ یەکـــــ دەبــــــن کەســـــ تێناگـــــات لـــــەم زما...
