EPISOD _37_

57 12 43
                                        





هەمیشە خۆ دەرخست وەکو ئەوەی
هیچ رووینەدابێت
^_____________________^



Pov: chavia

بێهیوابووم لە هەموو شتێک
پەشیمانم!
پەشیمانم کە ئەوەندە خۆشمویست رێگەمدا یاریم پێبکات
پێم وابوو ئەو پشت و پەنامە
نەمزانی ئەو شێتانە بۆ خۆشەویستی یەکەمی هەوڵدەدات
ئیرەیی پێ دەبەم
بەزەییم بە خۆمدا دێتەوە
بەزەیم بە خۆمدا دێتەوە کە هیچ کەسێکم نییە بەم شێوە نەفرەتیە منی خۆشبووێ
پشت و پەنام بێت

هەمیشە هەوڵمداوە کارێک بکەم کە منداڵەکانم رقیان لە باوکیان نەبێ نامەوێت بەم شێوەیە دژایەتی یەک بکەن
بەڵام ئێستا ئەزانم
جەیهیونگ
تانج
کەوتوونەتەوە سەر باوکیان
رق هەڵگرن

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی هەوڵمدەدا نەگریم سەرم بە شێوەیەکی نەفرەتی ئازاری هەبوو
دەرگاکە کراوە لە ئاوێنەی پەنجەرەکەوە توانیم ببینم

[بۆچی هێشتان لێرەی]
ووتم هەوڵمدا خۆمی نیشان نەدەم
گەر بەم شێوەیە بمبینێت تەنها وەکو گاڵتەجارێک یاخود گەمژەیەک دەردەکەوم لە بەرامبەری

[چاڤیا]
دەرگاکەی داخست نزیک دەبۆوە لێم
بەهۆی فرمێسکەکانم نەم دەتوانی هیچ ببینم سەیری زەویم ئەکرد
تکایە دوورکەوە تایهیونگ نامەوێ ببم بە گاڵتەجار تکایە!!

ئەو لەسەر چۆک دانیشت قاچمی گرت
کە وایکرد رابچەڵەکم
[چاڤیا تکات لێدەکەم ئەزانم ئەزانم هەڵەم کردووە من کەسێکی بێهەست بووم بەرامبەر بە تۆ و برا بچووکەکەم ، بەڵام تکایە بە منداڵەکان مەڵێ تکایە]

بەهۆی گریانەوە نەمدەتوانی قسە بکەم گەر هەوڵیشمدابا لەوانەیە بتەقمەوە لە هاوار و شیون

[چاڤیا چەندین ساڵە کورەکانم لێم دوور بوونە هەموو رۆژێک بە حەسرەتەوە ئەخەوتم کە جارێکیتر بیانبینم من تاکو ئەم ساتەش لە هەوڵی ئەوەدام پەیوەندیم لەگەڵیان چاک بکەم کەچی تاکو ئێستا تانج بەباوکە بانگم ناکات و ساردە جانهوو کەمێک باشترە بەڵام تانج تەنانەت نەم توانیە ئینجێکیش بیگۆرم]
بە دەنگێکی نزیک گریان

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now