EPISOD _43_

66 13 9
                                        





^_____________________^



Pov: chavia

بەخێرایی ئەرۆشتمە ژوورەوە بەهۆی ترافیکەوە دواکەوتووم بۆ قوتابخانە وە تاکو داوام لە ئاریس کرد چەند دوو کاتژمێر پشووم پێبدات
رۆشتمە لای مامۆستایەک لەبەر دەرگابوو

[ئۆهــ خاتوون چاڤیا بەخێربێیت غەمت نەبێ دوانەکەوتوویت]

[ئۆ سوپاس]

[شوێنەکەت ئەوەتا مێزی تۆ و بەرێز کیم]
تایهیونگم بینی دانیشتبوو
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی سەرم لەقاند خۆم رێکخست رۆشتمە لای مێزەکە خەریک بوو هەناسەم لێ ببرێ هەرچەندە نزیک دەبوومەوە

[سڵاو]
وتم دانیشتم

[چاوەرێ نەبووم بێیت!]

[بەرێوبەرەکەم کەسێکی باشە بۆ دوو کاتژمێر پشووی پێمدا]
وتم
منداڵەکان هاتنە سەر ستەیج هەموویان ریزکران دواتر دەستیان کرد بە وتنی سرودی نیشتیمانی
من زەردەخەنەم کرد مۆبەکەم دەرهێنا بۆ ئەوەی ڤیدیۆی پویۆنگ بگرم سەیرمکرد تایهیونگیش هەمان شتی کرد لەگەڵ من بۆچەن چرکەیەک سەیری یەکمان کرد دواتر ئەو چاوەکانی لادا و منیش هەمان شتم کرد
زۆر دڵم لەلای پویۆنگ بوو بەڵام موان وتی غەمت نەبێ من ئەو جوان ئەکەم وە واشی کردووە

خودایە من دەمرم بۆ کچەکەم
دوای ئەوەی سرودەکەیان تەواو کرد چەپڵەمان لێدا
هێواش هێواش بانگی منداڵەکان ئەکرا بۆ وەرگرتنی رێزلێنان لەبەر ئەوەی یەکەم ساڵیانە لە قوتابخانە وا دەکەن تاکو منداڵەکان قوتابخانەیان خۆشبوێ

پویۆنگ بانگکرا و رێزنامای وەرگرت من بۆ خولەکێکیش زەردەخەنەم لا نەچوو
دوای ئەوەی تەواو بووین ماۆستاکان قسەیان ئەکرد و بەرە بەرە کۆتایی بوو کامێرەمانێک لەوێ بوو تایهیونگ پێی وتبوو وێنە بگرێت
پویۆنگم چاکرد کرد قژیم چاککرد لەلای تایهیونگ دامنا

[سەیری کامێراکە بکە]
وتم ویستم دوور کەومەوە پویۆنگ دەستی گرتم

[ئەی تۆ وێنە ناگری؟؟]

[با دواتر.....]

[تۆش وەرە بوەستە]
تایهیونگ وتی بەر لەوەی تەواوبم لە قسەکردن
سەیری ئەوم کرد
هەڵسامەوە لە تەنیشت پویۆنگ وەستام وێنەکە گیرا دوای ئەوە لەگەڵ تایهیونگ پویۆنگ لەلای ئۆتۆمبێلەکە بوون منیش لەبەر دەرگای قوتابخانە تەلەفۆنەکەم دەرهێنا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بەرێوبەرەکەم بکەم
سەیرم کرد نزیکەی دە زیاتر پەیوەندی لەلایەن نیۆنەوە هاتووە
سەرمسورما

𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now