EPISOD _19_

70 12 21
                                        










بەدوای کەسێک مەکەوە کە گرینگیت پێنادات
^_____________________^









Location:hospital

Pov: jung hoseok





لە سوچێکا دانیشتوم نزیکەی نیوکاتژمێرە دانیشتومە
چاوەرێی هەواڵی ئەو کچە بچووکەم
سەیرێکی دەرگاکەم کرد چاوەکانم کەوتە سەر پزیشکەکە کە تازە هاتۆتە دەرەوە
خێرا هەڵسام بەرەو ئەو چووم

[حاڵی منداڵەکە چۆنە؟؟]

[ئایا تۆ باوکی ئەویت یاخود کەسێکی نزیکی؟؟]
پرسیاری کرد

[نەخێر بەرێزم بەڵام لە رێگا کەوتبوو منیش هێنام بۆ نەخۆشخانە]
راستیەکەم پێ ووت

[پێوستە دایک و باوکی ئەم منداڵە بێن چونکە وادیارە ژەهراوی بووە کچێکی هەستیارە و گەدەی بەرگەی نەگرتووە ئەو کچە نەخۆشی درێژخایەنی تەنگە نەفەسی هەیە]
من زۆر دڵتەنگ بووم بە قسەکانی
ئەو تەنها مرۆڤێکی بچووکە چۆن دایکی ئاگاداری نەبووە؟؟
دایکانی ئەم سەردەمە زۆر کەمتەرخەمن هیچ ئاگاداری منداڵەکانیان نابن




[ئێستا حاڵی چۆنە؟؟]
پرسیم



[گەدەیمان شۆردووە بەڵام دەبێت لێرە بمێنێتەوە تاکو دڵنیا ئەبینەوە لەوەی ژەهر لە جەستەیدا نەماوە]
پزیشکەکە
ووتی
من سوپاسم کرد بۆ هەوڵدانەکەی
رۆشتمە ژوورەوە پەرستارێک چاودێری ئەو کچەی ئەکرد وادیا هۆشی نەهاتۆتەوە
باشە ئێستا من چی بکەم چۆن خێزانی ئەو منداڵە بدۆزمەوە؟
دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر بیرم لە جانتاکەی کردەوە بەڵکو شتێکی تیا بێت بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێ بزانم لە کوێ ئەژی
لە نەخۆشخانە دەرچووم
بۆ گەراجەکە رۆشتم دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەم دۆزیەوە جەنتای ئەو کچە بچووکەم لە بەشی پشتەوە دۆزیمەوە
هەموو جانتاکەم گەرا بەڵام جگە لە وانەکانی هیچیترم نە دۆزیەوە بەبێزاری جانتاکەم فرێدا سەر کوشینەکە
پەیوەندیم بۆ هات سەیرم کرد بەرێز تێهۆنگ بوو
لەم کاتە؟؟





𝘞𝘩𝘦𝘳𝘦 𝘦𝘷𝘦𝘳 𝒀𝑶𝑼 𝘢𝘳𝘦...? "𝓣𝓗𝓥"Where stories live. Discover now