1. the key to wifi

668 63 25
                                    

پەڕەی یەکەم : کـلیلـی وای فـای




Ella's pov




هەموو شتێک لە کلیلی وای فایەوە دەستی پێکرد.

بەڵێ، پێدەچێت شتێکی سادە و بێ بایەخ بێت بەڵام وانییە، لەم سەردەمەدا، کلیلی وای فایەکەت بەنرخترە لە زۆر شتی تر کە خاوەندارێتی دەکەیت.

ئینتەرنێت لە ئێستادا بەس ئالوودەبوونە، پەیوەندی بکە بۆ هەمیشە
لە ژێر سەقفی ماڵەکەتدا. من کەسانێک دەناسم کە پێیان باشە هەرگیز نەچنە دەرەوە، نەوەکو هێڵی وای فای بەنرخەکەیان لەدەست بدەن.




بۆ ئەوەی گرنگی وای فای ڕوونتر بێت، دەمەوێت چیرۆکی دراوسێکانمتان بۆ بگێڕمەوە: من و دایکم هەمیشە باش بووین لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان، جگە لە هەندێک، دراوسێکانی پشتەوە: وەک لۆس هیدالگۆ.


بۆچی.؟ باشە ئەوان کەسانی دەوڵەمەند و داخراو و تەواو ڕقن. ئەگەر سێ سڵاومان کردبێت زۆر بووە.


خێزانەکەی لە دۆنیا سۆفیا هیدالگۆ و خوان هاوسەرەکەی و سێ منداڵەکەی پێکهاتوون کە بریتین لە ئارتەمیس، یـونـگی و ئەپۆلۆ.


دایک و باوکی ئالودەبونێکی ناتەندروستیان بۆ ئەفسانەی یۆنانی هەیە، تەنانەت نامەوێت بیهێنمە پێش چاوم کە کوڕە هەژارەکانی دەبێت لە قوتابخانەدا بە چیدا تێپەڕن، دڵنیام تەنها من نیم کە تێبینیم کردووە


ئاهێکم هەڵکێشا
ئای خوایە زۆر خەیاڵاویم


هەرچەندە ئەو لە قوتابخانەکەم ناخوێنێت بەڵکو لە قوتابخانەیەکی ئەهلی بەناوبانگە، بەڵام من خشتەیەکم داڕشتووە بۆ بینینی. بۆچی.؟! باشە با بڵێین من هەستێکم بۆی هەیە.



یـونـگی خۆشەویستی منە هەر لە یەکەم جارەوە کە بینیم، لە حەوشەی ماڵەکەیدا کە  بە تۆپێک یاری دەکرد. تەمەنم تەنها هەشت ساڵ بوو.


هەرچەنە ئەو هەستەم کە بۆ ئەوم هەیە من بەدرێژایی ئەم ساڵانە کەم بووەتەوە، چونکە هەرگیز وشەیەکم لەگەڵیدا نەگوتووە، تەنانەت نیگایەکی سادەش. پێم وایە هەرگیز هەستی بە بوونی من نەکردووە


هەرچەندە کەمێک هەراسانی دەکەم




بەهەر حاڵ، ئەو پەیوەندییە کەمەی کە لەگەڵ دراوسێکانمدا هەیە خەریکە دەگۆڕێت، بەو پێیەی وا دەردەکەوێت کە وایفای نەک هەر زۆر پێویستە بەڵکو توانای یەکخستنی جیهانە جیاوازەکانیشی هەیە.




|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛Where stories live. Discover now