the incident: ڕووداوەکە
Ella
من خۆم بە کەسێکی ماندوو نەناس دەزانم.
ناچار بووم ببم، بۆ ئەوەی ئەو شتانەی دەمەوێت بۆ خۆمی بکڕم، نەک لەبەر ئەوەی نایەوێت هیچم بۆ بکڕێت بەڵکو تەنها لەبەر ئەوەی مووچەی کاری پەرستارییەکەی بەزەحمەت بەشی کرێی خانووەکەمان دەکات، خزمەتگوزارییەکانیش لەلایەک ،ئێمە تیمێکین.
بەڵام ئەمڕۆ نەمدەویست بچمە سەر کارەکەم، بیرم لە 100 بیانوو کردەوە بۆ ئەوەی نەچم بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە من پێویستم بە پارە هەیە و وانەکان لە ڕۆژی دووشەممە دەست پێدەکات بۆیە دوا ڕۆژەکانمە بۆ ئەوەی دوو شەفت کاربکەم. کاتێک خوێندن دەست پێدەکات، تەنها هەندێک شەو و کۆتایی هەفتە دەتوانم کار بکەم، بەبێ ئەوەی لەو کاتژمێرانە تێپەڕ بم کە بۆ منداڵێکی کەم تەمەنی وەک من لە کاتی خوێندندا ڕێگەپێدراوە.
نزیکەی هەفتەیەک دەبێت لەو کاتەوە دوایین جار یونگیم بینی. ئەگەر ڕاستگۆ بم، چاوەڕێی بیری بکەم؟ نەخێر، چۆن بیری بکەم؟ چاودێریکردنی ئەو ئەو خولیا سەیرەیە کە من هەمبوو ئێستا هەردووکیان نەماون.
ئاهێکهەڵکێشا و شتەکانم هەڵگرت و خستمە ناو جانتاکەمەوە. ئەمڕۆ ڕۆژێکی خراپم هەبوو.
من بە بەردەوامی سەرقاڵ بووم و خەواڵوو بووم، سەرۆکەکەم سێ جار سەرزەنشتی کردم، ناچار بووم بۆکسێک بەخۆڕایی بدەم بە کڕیارێک چونکە خواردنەکانیم بە هەڵە دانابوو.
کڵاوەکەی ماکدۆناڵدم دانا و خستمو ناو لۆکەرەکەمەوە. بیر لە گۆڕینی کراسەکەم دەکەمەوە بەڵام تەنانەت هەوڵیشم نەدا، تەنها دەمەوێت حەمامێک بکەم کاتێک گەیشتمە ماڵەوە ڕاستەوخۆ ئەنجامی دەدەم.
"ڕۆژێکی خراپت هەبوو، ها؟" دەنگی گابرێل وا دەکات باز بدەم و بە دەرگای لۆکەرەکەم خۆم بگرمەوە. "خوایە!تۆ منت ترساند."
گابرێل بە دڵتەنگیەوە زەردەخەنەیەک دەکات و دەڵێت" ببورە."
منیش زەردەخەنەیەکم بۆی کرد "هیچ نییە گوێی مەدەرێ."
گابرێل کڵاوەکوی دادەنێت قژە سوورەکەی دەردەخات، ئەو جۆرێک لە دەموچاوی ناسکی هەیە کە ئەگەر بچووکترین نیگات پێ بدات دەکەویتە داوی خۆشەویستی ئەوەوە "کەواتە، من شڵەژاوم دەبێت هۆکارێک هەبێت. تا ناگێتس بدەیت بە کەسێک کە داوای ماکفلۆری کردبێت"
(گابرێل ئەو هاوکارەیەتی کە جارەکەی پێشوو دانی دەیویست هەڵی بخەڵەتێنێت تا ئـێـلا ببات بۆ یانەکە)
YOU ARE READING
|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛
Romanceئـێـلا کـیم تەنها یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە ببێتە دەروونناس. باشە ئەوە و تەنها بۆ ئەوەیە مین یونگی سەرنجی بدات. هەرچەندە لە تەنیشت ماڵەکەی دەژی، بەڵام ئـێـلا هەرگیز لەگەڵ یـونگـی قسەی نەکردووە. ئەو ناتوانێت خۆی بپارێزێت لەوەی بیر لەوە بکاتەوە...