ئــێــلاڕەنگدانەوەی من لە ئاوێنەی بەردەممدا نیگایەکی ناپەسەندکەرم پێدەبەخشێت، وەک ئەوەی حوکم لەسەر بڕیارەکەم بدەم.
ئاهێکم هەڵکێشا و بە هێواشی دەموچاوم شۆرد، ئێستا من چی دەکەم؟
بۆچی بڕیارم دا بمێنمەوە؟ نابێت لێرە بم.
بەڵام چۆن دەمتوانی بڵێم نەخێر؟ بەو چاوە بەرخ بچووکانە پرسیاری لێکردم، داوای لێبوردن لە دەموچاویدا زۆر ڕوون بوو. کەس ناتوانێت حوکم لەسەر من بدات تەنانەت خۆشم، هەبوونی ئەو کوڕەی کە بەدڵتە لەبەردەمتدا سێکسی دەربکەوێت بە جەستەیەکی تەڕەوە لێت بپاڕێتووە لەگەڵیدا بمێنیتەوە زۆرە. ئەو کحولی مێشکم یارمەتیم نادات بڕیاری باش بدەم.
قژە تەڕەکەم پەرزاند و بە خاولییەکە وشکم دەکردەوە، پێشتر دوشم کرد بۆ ئەوەی جلە تەڕەکەم داکەنم، کراسێکم لەبەر کردووە کە یونگی پێش ئەوەی بچمە ناو حەمامەکەوە بە قەرز پێیدام.
باوەڕ ناکەم لێرەم، لە حەمامەکەی لە ژوورەکەی، هەست دەکەم خەریکە تایبەتمەندییەکانی داگیر دەکەم. حەمامەکەت بێ کەموکوڕییە، سیرامیکە سپییەکە دەدرەوشێتەوە. دەترسم دەست لە شتێک بدەم و ئەو ڕێکوپێکییە تێک بدەم.
لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆمم کرد، کراسەکەی یونگیم ڕکێشا
هەوڵمدا تا دەتوانم خۆم داپۆشم. لە ژێرەوە تەنها بۆکسەرێکم لەبەردایە، دەبوو یان تەڕ بم یان بێ ئەوە بم.( بۆکسەر شۆڕتی ژێرەوەی پیاوانە )
منیش پرسیار دەکەم ئایا دەتوانم لێرە بمێنمەوە و نەچمە دەرەوە؟؟
بەڵام دەزانم چاوەڕێی من دەکات. یونگی لەو کاتەوەی لە حەوزەکەوە بەرەو ژوورەکەی ڕۆیشتین قسەی نەکردووە. ڕێگەی پێدام حەمامەکەی بەکاربهێنم.هەست بە کۆمەڵێک شتی سەیر دەکەم.
دەتوانیت ئـێـلا. بەڵێنی دا دەستت لێ نەدات.
ئەگەر نەمەوێت...
ئەوە کێشەکەیە، کە من دەمەوێت. ئەگەر ویستم جارێکی تر ماچی بکەمەوە، جارێکی تر هەستی پێبکە بەرامبەرم،دەزانم نابێت. بۆچی هەمیشە زانینی ئەوەی کە نابێت شتێک بکەین وامان لێدەکات زیاتر حەز بکەین ئەو کارە بکەین؟
بۆ وتم بەڵێ؟ بۆچی؟ ئێستا لە ئەشکەوتی گورگدام. بە شڵەژاوییەوە دەرگای حەمامەکەم کردەوە و چوومە ژوورەکەوە.
ژوورەکە نیمچە تاریکە، تەنها گڵۆپێکی بچووک داگیرساوە. ژوورەکەی گەورەیە و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە ڕێک و پێکە.
YOU ARE READING
|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛
Romanceئـێـلا کـیم تەنها یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە ببێتە دەروونناس. باشە ئەوە و تەنها بۆ ئەوەیە مین یونگی سەرنجی بدات. هەرچەندە لە تەنیشت ماڵەکەی دەژی، بەڵام ئـێـلا هەرگیز لەگەڵ یـونگـی قسەی نەکردووە. ئەو ناتوانێت خۆی بپارێزێت لەوەی بیر لەوە بکاتەوە...