6.Best friend

168 44 13
                                    

پـەڕەی شـەشـەم : بـاشـتـریـن هـاوڕێ








گەڕانەوە بەو شێوەیەش ناڕەحەت نەبوو کە بیرم لێ دەکردەوە، بەڵام هێشتا دەمارگیرم و دەستەکانم دەلەرزن. هێشتا باوەڕ ناکەم کە من لە تەنیشت یـونـگییەوە دەڕۆم. هەوڵ دەدەم هەنگاوێک لە دوای ئەو بمێنمەوە بۆ ئەوەی پێویست نەکات ڕووبەڕووی ئەو ڕووخسارە جوانە ببمەوە کە ئەو هەیەتی و ئەوەش چەکێکە دژی من.




بەڵام چاوە شڵەژاوەکانم بەناو قۆڵە دیاریکراوەکان و قاچە دروستکراوەکانیاندا دەڕۆن. بوون بە یاریزانی تۆپی پێ زۆر بە باشی لەگەڵیدا دەگونجێت، جەستەیەکی وەرزشی هەیە کە وا دەکات بەهێز دەربکەوێت، پێم سەیرە ئایا دەتوانێت بە ئاسانی هەستم پێ بکات لە کاتێکدا من بە سۆزەوە ماچی دەکەم وەک ئەوەی لە زۆر دیمەنی فیلمەکاندا ڕوودەدات.





"ئەگەر دەمتوانی~".

نەفرەت! پێویستە واز لە بیرکردنەوە بە دەنگی بەرز بهێنم.

بیرکردنەوەکانت کۆنتڕۆڵ بکە، ئـێـلا.!!






یـوـگی بە زەردەخەنەیەکی خراپەکارانەوە ئاوڕی بۆ دامەوە ؛ توشی هەناسەبڕکێی کردم.

بۆچی دەبێت ئەوەندە سەرنجڕاکێش بێت؟ بۆچی؟

بە سووربوونەوە سەرنجم خستەوەسەر شەقامەکە. یـونگـی مۆبایلەکەی بەکارهێنا بۆنئەوەی ڕێگاکە ون نەکەین.




کاتێک گەیشتمە بەردەم دەرگای ماڵەوە کەمێک ناڕەحەت بووم. یـونـگی لە تەنیشتمەوە وەستا و دەستی بە قژیدا هێنا "تۆ گەیشتیتە ئەشکەوتەکەت جادووگەر."

چاوەکانم سوڕاند
"واز لە ناوهێنانم بهینە بەو شێوەیە."

"زیاتر قژت شانە بکە و منیش دەوەستم."

لێدانی سووک.

یەکسەر، پەنجەکانم بە قژە ئاڵۆزەکانمدا هێنا، هەوڵ دەدەم شانەی بکەم، "خەتای کەشوهەواکەیە."






یـونـگی زەردەخەنەی کرد وەک ئەوەی بڵێ سەڕەڕای ئەوەی درۆ دەکەیت با قسەی تۆ بێت "وەک ئەوەیە کە تۆ دەیڵێیت" کەمێک وەستا، "جادووگەر."

"زۆر کۆمیدیت" چاوەکانم سوڕاند.




یـونگـی مۆبایلەکەی دەپشکنێت و سەیری کاتەکەی دەکات
"بەر لەوەی دایکت بێتە دەرەوە و بتکێشێتە ژوورەوە بڕۆ ژوورەوە".


|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛Where stories live. Discover now