24.The awakening

176 30 15
                                    











مـیـن یـونـگـی هـیدالـگـۆ




یەکەم شت کە هەستیم پێکرد کاتێک لە خەو هەڵسام شتێکی گەرم بوو لە تەنیشتمەوە، بەرکەوتنی پێستی بەرامبەر قۆڵم تووشی سەرسوڕمانی کردم، ئاوڕم دایەوە تا بیبینم.




چاوەکانی داخرابوون، برژانگە درێژەکانی لەسەر ئێسکی ڕوومەتەکانی وەستابوون، دەمی داخراوە کاتێک بە هێواشی لە لووتییەوە هەناسە دەدات. ئەوەندە ناسک و نازدار دەردەکەوێت کە گرێیەک بە قوڕگمدا تێدەپەڕێت و وا دەکات هەناسەدانم مەحاڵ بێت. لەناکاو لە جێگاکە هەڵسام، لێی دوور کەوتمەوە، خەریکە هەناسەدانم خراپ دەبێت.

پێویستە لێرە دەربچم.



پێویستە لێی دوور بکەومەتەوە.

خەریک بووم بیر لە چ جهەنەمێک بکەمەوە؟





جلەکانم لە زەویەکە هەڵگرت، بە خێرایی شۆڕتەکەم لەبەر کرد. بە وریاییەوە لە ژوورەکەم دەرچووم تا لە خەو هەڵنیەستێنم، نامەوێت ڕووبەڕووی ببمەوە، ناتوانم ڕووبەڕووی چاوەڕوانییەکانی ببمەوە و جارێکی دیکە دڵی بشکێنم. ناتوانم بیگریێنم و ببینم لێم ڕادەکات دووبارە.


'کەواتە بچۆرەوە ژوورەوە.'

دەنگی ویژدانم سەرزەنشتم دەکات، بەڵام من ناتوانم ئەوە بکەم. من ئەو کەسە نیم کە ئەو چاوەڕێی دەکات، یان ئەوەی پێویستی پێیەتی. ناتوانم یاری بکەم بۆ ئەوەی پەیوەندیم لەگەڵ کەسێکدا هەبێت لەکاتێکدا باوەڕم بەو شتە گەوادە نییە چونکە درەنگ بێت یان زوو لە کۆتاییدا ئازاری دەدەم بۆ کچێکی تر کە ئەو شایەنی ئەوە نییە.






ئەگەر بزانم ناتوانم ئەوەی ئەو دەیەوێت پێی بدەم، بۆچی بەردەوام سەرنجی بۆ لای خۆم ڕادەکێشم؟ بۆ ناتوانم وازی لێ بێنم؟

چونکە من خۆپەرستێکی نەفرەتیم بۆیە، چونکە تەنها خەیاڵکردنی بەوە ئەو لەگەڵ کەسێکی تردابێت خوێنم دەکوڵێنێت. ناتوانم لەگەڵی بم بەڵام ناهێڵم لەگەڵ کەسی تریش بێت.




بە پلیکانەکاندا ڕۆیشتمە خوارەوە، بە ڕاکردن کلیلی سەیارەکەم برد.

'ڕاکە، ​​وەک ئەو ترسنۆکە خۆپەرستەی کە تۆیت.'




خەریک بوو دەسکی دەرگاکە بگرم کە گوێم لە کەسێک بوو قوڕگی پاک دەکاتەوە. ئاوڕم دایەوە دەبینم ئارتمیس لەسەر سۆفاکە دانیشتووە، بە جلوبەرگی وەرزشییەوە، دەبێت لە ڕۆتینی وەرزشی بەیانیانی خۆیەوە هاتبێت، "بەم کاتە دەچیتە کوێ؟"




|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛Where stories live. Discover now