پـەڕەی هـەشتـەم: یانە
Ella
"بەخێربێیت بۆ ماکدۆناڵز، حەز دەکەیت چی داوا بکەیت؟" خەریکبووم لە شوێنی کارەکەم کارمدەکرد
خانمەکە وەڵامی دامەوە و وتی؛"دوو سندوقی هەپی و کاپۆچینۆیەکم دەوێت".
"هیچ شتێکی ترت دەوێت؟" لێیم پرسی
"نەخێر، هیچی ترم ناوێت." وەڵامیدامەوە
"باشە، داواکارییەکەت ٧ دۆلار و ٢٥ سەنتە."
کۆی گشتی پارەکەم پێی گوت"زۆر سوپاس."
ئامێرەکەم دایە خانمەکە بۆ ئەوەی پارەکە بدات.
من بە میهرەبانیەوە ماڵئاواییم لێ کرد و نزام دەکرد هیچ ئۆتۆمبێلێک لە drive thru دەرنەکەوێت، من ماندوو بووم.
بەریەخەکەم لەبەر کرد کە هێمای ماکدۆناڵدز M ی لەسەرە و ئاهێکم هەڵکێشا. هێشتا کاتژمێرێک ماوە شەفتی کارکردنەکەم تەواو بێت، بەڵام لە ئێستاوە دەمەوێت خۆم لە پەنجەرەکەوە فڕێبدەمە دەرەوە.
هەستەوەرەکە ئاگادارم دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی نوێ لە Drive thru هەیە، جنێوم بە خۆم دا.
واز لە کڕینی خواردن بێنن تەمەڵەکان.!
"بەخێربێیت بۆ ماکدۆناڵز، حەز دەکەیت چی داوا بکەیت؟"
بە ماندوێتی پرسیم بێ ئەوەی سەر بەرز بکەمەوە
گوێم لە پێکەنینێکی ئافرەتانە دەبێت و دواتر قوڕگی پاک دەکاتەوە و دەڵێت "پـێـم خـۆشـە داوای ئـێـلایەک بکەم تا بیبەم."
وەک گەمژەیەک زەردەخەنەم کرد"بڕۆ بۆ پەنجەرەی داهاتوو خانمەکەم."
لە ماوەی چەند چرکەیەکدا دانی لە تەنیشت پەنجەرەکەمەوە وەستا، قژی جوان بوو وەک هەمیشە لەگەڵ چاویلکە جوانەکەی، زۆر بە باشی ماکیاژی کردووە، "باوەڕ ناکەم لێرە تەواوی هاوین بەسەر دەبەیت".
YOU ARE READING
|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛
Romanceئـێـلا کـیم تەنها یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە ببێتە دەروونناس. باشە ئەوە و تەنها بۆ ئەوەیە مین یونگی سەرنجی بدات. هەرچەندە لە تەنیشت ماڵەکەی دەژی، بەڵام ئـێـلا هەرگیز لەگەڵ یـونگـی قسەی نەکردووە. ئەو ناتوانێت خۆی بپارێزێت لەوەی بیر لەوە بکاتەوە...