27.The confession

157 32 21
                                    

دانـپـێـدانـان..









ئـێـلا'pov







یارییەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام من هێشتا تەواو نەبووم لە پرۆسێسکردنی ئەو ئەو ڕاستییەی کە مین یونگی هیدالگۆ گۆڵێکی بۆ من تۆمار کردووە. لە دە خولەکی کۆتاییا بیرم لە هەزار شت کردۆتەوە، نازانم ئایا وەک گاڵتەجاڕێک ئەمەی کردووە یاخود خۆشەویستێکی نهێنی هەیە کە پێی دەڵێت جادووگەر و من نیم. بەڵام سەیری کردم و زەردەخەنەی بۆ کردم.



زۆر بیردەکەمەوە.

نابێت ڕێگە بدەم کاریگەری لەسەرم هەبێت، نابێت ڕێگە بدەم بڕیاری دوورکەوتنەوەم تێکبشکێنێت. بەڵێ گۆڵێکی پێدام، خۆشترین شت بوو کە تا ئێستا پێیبەخشیوم، بەڵام ئەوە نابێت بەس بێت دوای ئەو هەموو زیانەی کە بە منی گەیاندووە.






بەشێک لە من - زۆربەی - دەیەوێت ڕابکەم و لە باوشی بگرم
بەڵام مێشکم، ئەو بەشەی کە کەرامەتمی وەرگرتەوە، پەسەندی ناکات. منیش بڕیارمدا گوێی لێبگرم. هەرچەندە پێموایە هێزی خۆم زیاتر لە هەستێکی نوێوە سەرچاوە دەگرێت: ترس. ترس لەوەی جارێکی تر ئازارم بداتەوە، ترسم لەوەی ڕێگەی پێبدەم بێتەوە نێو دڵم و جارێکی دیکە ئازارم بدات. ئەمجارەبەرگەی ئەوە ناگرم.






دانی سەرسامی وتی: "واو، ئەوە زۆر ورووژێنەر بوو" و بە یاریزانانە دەستی دەخاتە سەر پشتم کاتێک بە ستاندەکاندا دەڕۆین.

ئەپۆلۆ بە بێتاوانییەوە دەڵێت:"بەڵێ، من یارییەکەم زۆر بەدڵبوو، 3 بە 0، ئەو گۆڵپارێزە شایەنی ئەوە بوو دوای ئەوەی بەرامبەر براکەم کردی."

"دەبێت ئاهەنگ بگێڕین" کارلۆس دەستمی گرت بەڵام دانی وەک نینجایەکی شارەزا شەقێکی لێدەدات و ناچاری دەکات وازم لێ بهێنێت، "ئاوچ!"




تەنها پێکەنیم و بەدوای نیگای یۆشیدا گەڕام کە کەمێک جدی دەردەکەوێت. ئەوە سەیرە.

"هاوڕێیان، پێویستە بچین پیرۆزبایی لە یاریزانەکان بکەین" بیرۆکەکەی ئەپۆلۆ لە ئێستادا زۆر باش دەرناکەوێت. نامەوێت ڕووبەڕووی یونگی ببمەوە. لە دوورەوە بۆ ئەوەی دووری بخەمەوە جیاوازە وەک لەوەی لەبەردەممدا بێت و دوور بکەومەوە لێی.





دانی تێبینی ناڕەحەتییەکەی منی کرد"نا، باشترە بچینە ئاهەنگی یانەکە."

"ئاهەنگی یانەکە؟" بە سەرلێشێواوی لێیم پرسی.

کارلۆس دەستم لە پشتم دەدات: "ئایا تۆ لە ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان ئاگادار نیت شازادە؟ ئەو ئاهەنگەیە کە تیپەکە ئاهەنگی بۆ دەگێڕێت کاتێک سەردەکەون."




|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛Where stories live. Discover now