22. The game

178 31 115
                                    




ئــێــلا








ئـێـلا! ئـێـلا! ئـێـلا!


هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە کە یەکەم لێدا کە لە ژیانمدا بەرم بکەوێت، خواردنەوەی مەی بێت.

ئەپۆلۆ و سامی و گریگۆری لە دەوروبەرمن لە لێواری حەوزەکە و خەریکن مەیم پێشکەش دەکەن. زۆر دوودڵم، ڕاستییەکە ئەوەیە کە هەست بە کەمێک سەرگێژخواردن دەکەم، نازانم تا ئێستا چەندە کحولم خواردووەتەوە، ئەوە باش نییە بە تایبەت کاتێک کە من لەناو حەوزەکەدام.





وەک دۆڕاوێک پەرداخ بچووکەکە دەبەم و خواردنەوەکە دەخۆمەوە. تەکیلاکە دەچێتە خوارەوە برەو قوڕگم و ئاگر لە هەموو شوێنێک بەردەدات کو پێیدا دەڕوات. ڕوخسارێکی قێزەونم دروست کرد بەڵام ئەپۆلۆ دەستم بۆ بەرز دەکاتەوە وەک هاندانێک "بەڵێ! بەم شێوەیەیە هەربژیت."



سامی بە زەردەخەنەوە سەیرم دەکات و دەڵێت:
"من بەڕاستی سەرم سوڕماوە".


حەز دەکەم بڵێم کە ئەو قحـ*ەیە کە لە هەر چرکەیەک کە دەتوانێت نیگایەک بۆ یونگی دەکات، وەک ئەوەی ئاماژەم پێبکات یان وام لێ بکات هەست بەوە بکەم سەر بە ئێرە نییم بەڵام ناتوانم. سامی زۆر میهرەبان بووە لەگەڵم، زۆر ئاگاداری من بووە، لە کچێکی باش دەچێت.




هەرچەندە دەزانم حەزی لە یونگیە، لە چەندین کیلۆمەترەوە دەتوانیت هەست بەوە بکەیت، بەڵام هەست بە توڕەیی ناکەم بەرامبەری. ئەو کچە هیچ شتێکی بەرامبەر من نەکردووە.






گریگۆری خواردنەوەکەی دەخواتەوە و هەناسەیەکی قوڵ هەڵدەمژێت، "هەست بە نەرم و نۆڵی دەکەم، تەنانەت چیتر قوڕگم ناسوتێنێت".



"ئەوە لەبەر ئەوەیە کە تۆ سەرخۆش بوویت" دەستم لە پشتی دا.

سەیری بەشە قووڵەکەی حەوزەکەم کرد، ئەو خودا یۆنانییە گەمژەیە دەبینم خەریکە لەگەڵ مارکۆ قسە دەکات، هەردووکیان زۆر جدی دەردەکەون.





شەرم دایگرتم کاتێک بیرم کەوتەوە چۆن سەمام لەگەڵ مارکۆ کرد.
ئایا باسی من دەکەن؟ ئای خوایە!



ئاوەکە گەرمە، شەپۆلی بچووک بچووک دروست دەبن کاتێک دەجوڵێت.

گریگۆری قژی دەهەژێنێت و سەرنجی هەموومان دەخاتە سەر خۆی "پێویستە یارییەکی خۆش بکەین."



ئەپۆلۆ چەناگەی دەگرێت و بیر دەکاتەوە "خۆش.. وەک شاردنەوە؟"

سامی پێدەکەنێت و دەڵێت "نا، شتێکی خۆشتر! وەک ڕاستی یان بوێری یان هەرگیز نەمکردووە."





|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛Where stories live. Discover now