پەڕەی دەیەم : پلانەکەElla
"ئایا تۆ باشیت؟" ئەپۆلۆ لێمی پرسی کاتێک جارێکی تر لە تەنیشتی دانیشتم "ڕووخسارت سوور هەڵگەڕاوە".
هەوڵم دا زەردەخەنەیەکی ساختە بکەم "من باشم، تەنها کەمێک گەرمامە."
برۆکانی ئەپۆلۆ تەسک بوونەوە خەریک بوو بەر یەکتر بکەون "شتێکی ناخۆشت بینی، ڕاستە!؟"
نەخێر، لە ڕاستیدا، من تەنها براکەتم لە نێو ئارەزوویەکی زۆر کە بە قەد تاوەری ئیڤڵ دەبێت بەجێهێشت.
ئەپۆلۆ بێدەنگی منی بە بەڵێ وەرگرت، سەری هەژاند و وتی
"من بە ئارتەمیسم وتووە ئەو ژوورە مۆمانە بیرۆکەیەکی باش نییە، بەڵام گوێم لێناگرێت، بۆچی دەیکەم؟ من تەنها منداڵێکم لە نێو ئەم خێزانە"هەستم بە تاڵییەکی زۆر کرد لە دەنگە شیرینەکەیدا
"تۆ منداڵ نیت ئەپۆلۆ"."من بۆ ئەوان وام."وتی
"ئەوان؟"
(ئارتەمیس ناوی برا گەورەکەیانە، لێرە بۆ ناوی کوڕ بەکار دێت)
"یـونـگی و ئارتەمیس" ئاهێکی هەڵکێشا و قوومێکی لە سۆدەکەی خواردەوە "تەنانەت بۆ دایک و باوکم، بە هیچ شێوەیەک لەبەرچاوم ناگرن بۆ بڕیاردان".
"ئەوە دەتوانێت شتێکی باش بێت ئەپۆلۆ، تۆ هیچ بەرپرسیارێتییەکت نییە، ئەمە قۆناغێکی ژیانە کە بە گوتەی خاڵۆزاکانم بێت دەبێت چێژ وەربگریت، کاتێک گەورە بوویت کاتێکی زۆرت دەبێت بۆ خەم خواردن لە شتەکان". هەوڵمدا گەر بۆ کەمێکیش بێت دڵنەوایی بدەمەوە
YOU ARE READING
|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛
Romanceئـێـلا کـیم تەنها یەک ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە ببێتە دەروونناس. باشە ئەوە و تەنها بۆ ئەوەیە مین یونگی سەرنجی بدات. هەرچەندە لە تەنیشت ماڵەکەی دەژی، بەڵام ئـێـلا هەرگیز لەگەڵ یـونگـی قسەی نەکردووە. ئەو ناتوانێت خۆی بپارێزێت لەوەی بیر لەوە بکاتەوە...