16. The knight

221 30 33
                                    







ئــێــلا







هەستم بە شتێکی شێدار و نەرم کرد لەسەر دەستەکانم.. چاوەکانم کردەوە بینیم زمانی ڕۆکییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی برسییەتی.

تیشکی خۆر بس بەهێزی و بە دزییەوە لە پەنجەرەکەمەوە هاتۆتە ژوورەوە و ژوورەکەمی گەرم کردبوویەوە. چاوەکانم خەریکن دەسوتێن، وە ڕووخسارم ئازاری هەیە، چەند چرکەیەکم پێ چوو تا هەموو ئەو شتانەی دوێنێ شەو ڕوویانداوە بێتەوە بیرم.

یـونـگـی؟؟...

بازێکمدا و دانیشتم، سەیری لای جێگاکەم دەکەم.

بەتاڵە.

دڵم لە سنگمدا توند دەبێتەوە، ئایا لێرە نەماوە؟ ڕۆیشتووەتەوە؟؟

چاوەڕێی چیت دەکرد؟ لە تەنیشت ئەو لە خەو هەڵدەستام؟

وابزانم توشی خەیاڵکردن بووم.

هێواش هێواش، چوومە حەمام بۆ ئەوە ڕووخسارم و ددانەکانم بشۆم بەڵام کاتێک خۆم لە ئاوێنەکەدا بینی، هاوارێکم کرد "خوایە تۆبە!!"



ڕووخسارم ترسناک دەردەکەوێت، لای ڕاستی ڕووخسارم ئاوساوە و ڕەنگێکی وەنەوشەییش هەیە کە لە ناوەڕاستی ڕوومەتمەوە بەرەو چاوی ڕاستم بەرز بپتەوە. گۆشەی دەمم بڕینێکی بچووکی هەیە. هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ئەو پیاوە ئەوەندە بە توندی لێیداوم. لەکاتێکدا خەریکی پشکنینی دەم و چاوم بووم، سەرنجم چوویە سەر مەچەکم و قۆڵەکانم کە ئەوانیش شین ببونەوە، پێشبینی دەکەم بەهۆی ئەوەوە بێت ئەو پیاوانە لە چەندە لایەکەوە بۆ لایەکی تر ڕایانکێشام.



کاتێک بیرم کەوتەوە چی ڕوویداوە لەرزێک بە هەموو جەستەمدا تێدەپەڕێت.

دوای دوشکردن و شۆردنی قژم بە جلی ژێرەوەمەوە لە حەمامەکە دەردەچم و بە خاولیەکە قژم دەلەرزێنم تا وشکی بکەمەوە.

"کەروێشک؟"



هاوارێک لە دەمم دەرچوو کاتێک دەبینم یونگی لەسەر جێگاکەم دانیشتووە و کیسەیەک خواردن و دوو قاوە لەسەر مێزی تەنیشت جێگاکەمە.


خێرا خۆم بە خاولییەکە داپۆشی "پێم وابوو ڕۆشتووی."

زەردەخەنە دەکات، ئەو زەردەخەنەیەی کە لە چەند چرکەیەکدا دڵم دەتوێنێتەوە، "تەنها چووم بۆ هێنانی نانی بەیانی، هەستت چۆنە؟"

"من باشم و سوپاس، تۆ زۆر میهرەبان بوویت لەگەڵم."

وە میهرەبانی شتێک نییە لە تۆدا، نەمویست ئەو ڕستەیە بڵێم.




|| ڕاستـەوخـۆ لـە پەنـجەرەکـەمـەوە ||🔛Where stories live. Discover now