𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟐𝟓

441 97 95
                                    

ڤۆیت بکە پێش خوێندنەوە سویتی.












ئــێــلا




ئای خوایە سوپاس بۆ تۆ توانیم ڕزگارم بێت، دووای ئەوەی جۆنگ کووکم ماچکرد خۆم دزییەوە و چوومە لای لەیلا هەرچۆنێک بێت توانیم چەند کاتژمێرێکی لەگەڵ بەسەر ببەم، ئێستا زۆر ماندووم نزیکی خوانی ئێوارەیە.


بەو پێیەی لەوکاتەوە جۆنگ کووکم نەبینیوە کەواتە لەماڵ نییە، بەجۆشە گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی تا کەمێک پشوو بەم دەزانم ئەگەر بچمە ژوورێکی تر هەڵمەواسێت و قوڕ ئەکات بەسەرما، ئەو دڵخۆشی و هەیەجانەم نەما کاتێک چوومە ژوورەکەوە و ئەوم بینی لەسەر لایەکی بێدەکە دانیشتووە.




جلەکانی بە تەواوەتی ڕەش بوو، پانتۆڵەکەی کراسەکەی، پێڵاوی لەپیا نەبوو چەند قۆپچەیەکی سەرەتای کراسەکەی کرابوونەوە کە وایکرد بێ هەناسەبم؛ بێ ویستی خۆم چاوەکانم دەچوونە سەر ماسولکەکانی سنگی و سکی، قژی زۆر جوان بوو سەڕەڕای ئەوەی شێوابوو.


کاتێک چاوەکانی کەوتنە سەرم سڕ بووم نیگاکانی زۆر سارد بوون،
دەستی دا لە شوێنەکەی تەنیشتی خۆی وەک ئەوەی بڵێت'لەتەنیشتم دابنیشە'

بە قورسی تفم قوتدا"من لێرە باشدەبم" نیشانەم بۆ قەنەفەکە کرد تا دابنیشم، دڵخۆش بووم چوونکە وا دیار نەبوو بێت و ڕێگریم لێ بکات.



ویستم دابنیشم بەڵام دڵخۆشییەکەم بوو بە تۆز کاتێک مەچەکی گرتم و وای کرد لەسەر قاچەکانی دابنیشم، هەناسەیەک لە لێوەکانم دەرباز بوو کاتێک کەوتمە سەر قاچی
"بۆچی لە من ڕادەکەیت؟؟" چەند تاڵە قژێکمی خستە پشت گوێمەوە


"کـ-کێ من؟؟" بەنەفرەت بیت نەمدەزانی دەستم لە کوێ دابنێم
سەر قاچی؟ شانی؟ دەستی؟ لە کوێ لە کوێێێێێێێ؟؟؟؟؟؟
بەناچاری دەستم خستەوە سەر قاچەکانی خۆم و توند پێکەوە گرێمدا



"ئایا کەسی تری لێیە بێجگە لە تۆ؟؟" بەنەرمی چرپەی کرد
هیچم نەوت، هەر خۆی سووک بووم چیم پێ ئەوترێ؟؟



"دەمەوێت گوێبیستی دەنگت بم کاتێک ناوم دەهێنی، بۆچی دەتەوێت بێبەشم بکەیت لەوە.؟؟"
تۆنی دەنگی بەشێوەیەک بوو نەمدەتوانی بەرەنگاری بکەم، نەفرەتیانە قوڵ و سەرنجڕاکێش بوو.. بۆچی ئەوەندە شڵەژاوم؟؟؟ وەک ئەوەی ئەوەی دوێنێ کە بەنەفرەتی کرد من نەبوبێتم.




|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ