𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟑𝟑

302 79 28
                                    









Jong kook


هههههـ دەستە بچووکەکانی خەریک بوون دەلەرزین دەبووایە چەندین جار هەوڵی بدابایە بۆ کردنەوەی یەک قۆپچە.

" بەنەفرەت بیت ئەم قۆپچانە بۆچی تەواو نابن-؟؟ "

لە ژێر لێویەوە پرتە و بۆڵەی کرد.

" چی دەڵێیت -؟؟ "
زەردەخەنەکەم لابرد و خۆم جددی دەرخست، نەمدەویست وا هەست بکات ئاگادارم چی دەڵێت چوونکە دەزانم توڕە دەبێت.

" هیچ شتێک " وتی بێ ئەوەی سەیرم بکات.
چەناگەیم گرت و وام لێ کرد سەیرم بکات. " دەزانی لێوەکانی تۆ جۆری دڵخوازی منن -؟؟ ".

هەر کە وام وت زمانی بە لێوەکانیا هێنا و شێداری کردەوە.
" مەبەستت چییە لە جۆری تۆ -؟؟ ".

" ئەوانە هەمیشە سوورن ".
زەردەخەنەیەک لە لێوەکانی دەرباز بوون، وابزانم ئەم بابەتە کەمێک لە شڵەژانەکەی کەم کردۆتەوە بەو پێیەی چیتر دەستەکانی نالەرزن.

" ئەوە سوراوە ".


" دەزانم، هەموو شتێک لەسەر لیوەکانی تۆ جوانە، بۆ نمونە
لێوەکانی من ".


بۆ ساتێک وەستا، هەر بەڕاستی ئێستە حەزی ماچکردنیم هەیە
بگرە زۆر زۆریش.

" وانییە ". نکۆڵی لێکرد.

" بۆچی -؟؟ "

" لێوەکانی تۆ زۆر گەورەن وە ئەوانەی من بچووکن، کـاتێک ماچم دەکەیت تەنها هەست بە لێوەکانی تۆ دەکەم نەک ئەوانەی خۆم ".
بە نزمی چرپەی کرد

زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانم، دەی کچەکەم من ئەوەم زۆر پێ خۆشە هەر خۆی دەبێت وابێت بۆ ئەوەی بتوانم لێوەکانت بخۆم بگرە خۆشت.

نەمدەوێرا ئەوە بە دەنگی بەرز بڵێم دەزانم ئێستا هێندە شەرم دەکات ڕووخساری وەک شلکێک سوور دەبێتەوە، دواتریش بەهانەم پێ دەگرێت و خەتاکە دەخاتە ئەستۆی من.


" بەڵام من زۆرم بەدڵە، حەزم بە لێوی بچووکە وەک ئەوانەی تۆ، ئەو کاتە ماچەکە زۆر خۆشتر دەبێت وەک ئەوەی هەس دەکەم تۆ دەخۆم ".
لە بن گوێی چرپەم کرد

گازم لە لێوەکانم گرت، نەفرەت جۆنگ کووک خۆت بگرە.
ناتوانم بە تەواوەتی سەرنجم لەسەر قسەکانی بێت، چاوەکانم بەردەوام دەچنە سەر جەستە نەرم و ڕووتەکەی.

نەفرەت ستراوبێری نەمووت جلی وا لەبەر مەکە-؟؟

" جۆنگ کووک ماوەیەک دەبێت بانگت دەکەم خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆیشتووە-؟؟ "
بە چاوە بێتاوانەکانی سەیری دەکردم، باشە چۆن بێتاوانێکی وەک تۆ توشی مێشک پیسێکی وەک من بووە.؟؟



|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ