𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟑𝟔

454 82 35
                                    










Ella





بە دەستەکانم هەوڵمدەدا جەستەم بشارمەوە، جۆنگ کووک زۆر بە سەیری سەیری دەکردم تێناگەیشتم کێشەم چییە.

ئای خوایە هێشتا سییەکانم ئازاریان هەیە.


لە ژوورەکەمان دەهات و دەچوو، هەرگیز بەو جۆرە نەمبینیوە پێشتر.
وا دیار بوو زۆر توڕەیە بەردەوام هەناسەی قووڵی هەڵدەکێشا.


ویستم هەڵسم دا بچمە دەستشۆرەکە و خۆم بگۆڕم بەڵام دەنگە لەناکاو توندەکەی منی ڕاچڵەکاند.

" دانـیـشـە.!! ".

ڕاستەوخۆ دانیشتم، بە قورسی تفم قوتدا.
" شـ-شتێک ڕوویداوە-؟؟ تۆ توڕە دەرەکەویت ". بە هەموو ئەو هێزەی هەمە هەوڵدا لێی بپرسم کێشەی چییە.

خۆزگە ئەوەم نەکردایە وەک ئەوە وابوو سەری گڕکانێکم لادابێ.
بەپەلە هاتە لام و شانەکانی گرتم.


" بەنەفرەت بیت بۆچی وا لە من دەکەیت-؟. بە ئەنقەست وادەکەیت وانییە-؟؟ ها-!! وەڵامم بەرەوە ". شانەکانمی جوڵاند.

لە ترسا وشەیەک لە لێوەکانم دەرباز نابوون.
"مـ-من من~ ". ڕێگەی نەدا قسەکانم تەواو بکەم. " بەجدیتە-؟؟ جل نەمابوو ئەمە نەبێ ئەیپۆشیت-؟؟ ئاخر من گوناحم چییە گوناحم چییە-؟؟".



خوایە زۆر دەترسم. هەرگیز بەو شێوەیە تۆنی دەنگی لەسەرم بەرز نەکردۆتەوە." مـ-من~ ".



چەناگەمی گرت و وای کرد سەیری نێو چاوەکانی بکەم. " ئەگەر بێت و ئەمجارە شتێکی وا بپۆشیت هەر لە بەلەکۆنی ئەم ژوورەوە هەڵتەیەمە خوارەوە ".







Author






چاوەکای ئـێـلا پڕ فرمێسک بوون، ئەو بەڕاستی لێی ترسا
بۆ یەکەمین جار لە ژیانی لە جۆنگ کووک ترسا. تەنانەت زیاتر لەو کاتەی کە دووای ١٥ ساڵ بەهۆش خۆی هاتەوە.

لێوی خوارەوەی دەستی کرد بە لەرزین، هەرگیز هیچ کەسێک بەو ڕادەیە و بەو توڕەییە قسەی لەگەڵ نەکردووە، دەی ئاخر جۆنگ کووک تاکە کەس بوو کە متمانەی پێی بوو دڵنیا بوو لەوەی لە هەر بارودۆخێکا بێت هەرگیز بەو ڕادەیە لێی توڕە نابێت.



هەر کە جۆنگ کووک چاوەکانی چوونە سەر لێوی هەر زوو پەشیمانی دایگرت، بە ئازارەوە سەیری چاوەکانی کرد.
" ستراوبێری نەکا باوەڕ بەوە بکەیت کە وتم هم.؟؟ من تۆم لە گیانی خۆم خۆشتر ئەوێت چۆن دڵم یەت شتێکی وات لێ بکەم،
ستراوبێری~ "


|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚حيث تعيش القصص. اكتشف الآن