𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟏𝟐

967 139 44
                                    

Vote vefore reading...✨




ئەها بەڕێز وانگ
باوکی ئەو کچە هیچەیە

" کارێکت هەبوو بەڕێز وانگ.؟! " ئەمویست بە زوترین کات بڕوات نامەوێ لاڤـینیـا ببینێ

" هاتووم لەسەر بابەتی میریم قسە بکەین " ویستی دابنیشێ بەڵام ڕێگریم لێی کرد

" ئەم بابەتە داخراوە " دەستەکانم وشک کردەوە و لە بەرامبەری وەستام " ئەمە با ئاگاداری بێ.!! " پەنجەی شایەتومانم لە بەرامبەری ڕاگرت

" ئەگەر جارێکیتر کچەکەت یان هەر کەسێک لە ئێوە بیەوێت ئازار بە ژنەکەی من بگەیەنێت.... وای بە حاڵی چی لێ بەسەر ئەهێنم خۆشت باش ئەزانیت من شتێک بڵێم جێبەجێی ئەکەم... وا نەزانی من لاوازم چوونکە ماوەیەکە وەستاوم."
" 𝐈'𝐦 𝐭𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 "



ڕووخساری ترسی لێ نیشت " منیش بۆ ئەوە هاتبووم
چیتر کچەکەم ناتوانێ زیان بە ژنەکەت بگەیەنێت، من خۆم ئاگاداری ئەوە دەبم "

" هەرچۆنێک بێت بڕۆ دەرەوە پێش ئەوەی ڕای خۆم بگۆڕم...پێویستە قاپەکان وشک بکەمەوە چوونکە ئەو لێم توڕە دەبێت....کە ئەو لە من توڕە بوو منیش توڕە دەبم " زۆر باش دەزانم نیەتی ڕاستەقینەی ئەوە نیە

دوای کەمێک سەیرکردن ڕۆیشت
هەر لەو کاتەشا لاڤـینیـا هاتە خوارەوە
زۆر بەپەرۆش دیار بوو

ڕاستەوخۆ زەردەخەنە لەسەر ڕووخساری منیش نەخشا
" چی بووە ستراوبێری بۆوا بەپەرۆشی.؟! "

چاوەکانی وەک پشیلە لێکرد " بیستومە لێرە ئەسپی زۆر جوانی لێیە، ئایا تۆش هەتە.؟! "

|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang