𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟐𝟖

460 86 46
                                    




بـە هـیـوای چـێـژ بـینـین...





Ella



جۆنگ کووک هەڵسوکەوتەکانی زۆر سەیربوون وەک ئەوەی هۆشی لێرە نەبێت، لێی نزیک بوومەوە و دەستم خستە سەر نێوچەوانی
"کەمێک گەرمی بەڵام زۆر نا، تۆ باشیت؟؟"

بە تەواوەتی ڕەنگی زەرد ببو، لەناکاو قسەی کرد وەک ئەوەی هاتبێتەوە هۆش خۆی"من-من باشم هیچم نیە" دەستمی لادا.


خەریکە مێشکم بۆ شتی خراپ ئەچێت، ئەمە تۆ نیت جۆنگ کووک
بۆچی دووای پەیوەندی کردنی ئەو کچە ئاوای لێ هات؟؟
باشە دەبێت من شتێک بکەم تا سەرنجی لەسەر من بێت.. ئای خوایە ئێستە نازانم چی بکەم.


باشە وابزانم ماچکردنی باشە، ئەی وا نییە؟؟؟
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی.... دەی ئـێـلا تۆ دەتوانیت تۆ دەتوانیت
یەخەی کراسەکەیم گرت بە سەر سوڕمانەوە سەیری کردم.
"تۆ چی دەکەیت~" ڕێگەم نەدا قسەکانی تەواو بکات لێوەکانم خستە سەر لێوە پتەو و زبرەکەی.

بە تەواوی شۆک ببو، هەر چەندە من لێوەکانم نە جوڵاند تەنها کەسەر ئەوانەی ئەو جێمهێشت، چوونکە نەمەتوانی بگەمە شانە بەرزەکەی.
هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو بۆیە خەریک بوو بە بێ هیوایی بکشێمەوە..
بەڵام هەر ئەوەنەم زانی دەستەکانی لەسەر کەمەرم توند  کرد و دەستی کرد بە ماچکردنم بە بەهێزی.


ئای خوایە من نیەتم ئەوە نەبوو تەنها دەمویست دەمویست بەس سەیری من بکات.. بەڵام نەمەزانی کاردانەوەی بەو شێوەیە توندە. گوێم لە خزمەتکارەکە بوو بە شۆکەوە ڕۆیشتە دەرەوە.

فریای ئەوە نەدەکەوتم وەڵامی ماچەکەی بدەمەوە زۆر خێرا ماچی دەکردم.
لەناکاو دوور کەوتەوە، بە هەناسە بڕکێووە قسەی دەکرد"یاریم لەگەڵ مەکە ئـێـلا، دواتر پەشیمان دەبیتەوە" هێندە بە گڕی وتی جەستەم دەستی کرد بە لەرزین.

من بەنیازی یاری نەبووم، وانیە؟؟
نانا




نەمدەزانی سەیری کوێ بکەم، زۆر شەرمم ئەکرد هەریز کارێکی لەو شێوەیەم نەکردووە، هەرگیز دەستپێشخەر نەبووم بۆ ماچکردنی هیچ کەسێک.

"من-من ئەمڕۆ خواردنم ئامادە کردووە، دەتەوێت بیخۆیت؟؟" بە دوودڵی لێیم پرسی.

گوێم لە پێکەنینێکی نەرم بوو لە جۆنگ کووکەوە، نەمدەوێرا سەر بەرز بکەمەوە. بەڵام بە تۆنی دەنگیا دەمزانی هی ئەوە.
"هەرچەندە من پێشوەختە ژەمی خۆمم لێت وەرگرت، بەڵام قەیناکە لەگەڵت دادەنیشم"

|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora