𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟑𝟎

400 79 35
                                    












Ella








ماوەیەک دەبێت گەڕاوینەتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام من لە ژوورەکەم دەرنەچووم ئەویش بەهۆی هیجینەوەیە.. بەڕێز جۆنگ کووکیش هاتووە و لەگەڵم دانیشتووە.

"بڕۆ بۆ لای میوانەکەت" بە پەستی وتم و پشتم لێی کرد، ئێمە لەسەر بێدەکە دانیشتووین ئەو لە نزیکی منە تەنانەت ئینجێکیشمان بەین نییە.

سەرسام بووم بەوەی هیچی نەوت، لە ئاوێنەی ژوورەکەوە ویستم بە دزییەوە سەیری بکەم بەڵام ڕاچڵەکیم کاتێک بینیم خەریکە لە ئاوێنەکەوە چاوم تێدەبڕێت.

لەناکاو پاڵینام و هاتە سەرم.

"خەریکی چ جەهەنەمێکیت؟؟"بە قورسی هەناسەیەکم هەڵکێشا، لێوەکانی چەند ئینجێک لەوەی منەوە دوور بوون"بوێری ئەوە نەکەی ماچم بکەیت" هەرچەندە دەمویست

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.




"خەریکی چ جەهەنەمێکیت؟؟"بە قورسی هەناسەیەکم هەڵکێشا، لێوەکانی چەند ئینجێک لەوەی منەوە دوور بوون"بوێری ئەوە نەکەی ماچم بکەیت" هەرچەندە دەمویست... بەنەفرەت بیت ئەوە من چی دەڵێم؟؟؟

"ناوێریت ڕێگریم لێ بکەیت ستراوبێری" بە دەنگێکی گڕ چرپەی کرد.
زیاتر جەستەی فشار خستە سەر جەستەم." تا دواجار لە خۆشیدا هاوار دەکەیت و لێم دەپاڕێیتەوە بۆ ماچکردنت"

"من بپاڕێمەوە؟؟ مەحاڵە" سنگم بەرز و نزمی دەکرد هەستم دەکرد هەناسەم خەریکە تەنگ دەبێت.

"کەواتە وام لێ بکە بپاڕێمەوە" ئەو قسەیەی وشکی کردم لە جێگەی خۆم.

"تـ-تۆ چی دەڵێیت؟؟" شڵەژام و لێوەکانم تەتەڵەیان دەکرد.
ماچێکی تەڕی لەسەر ملم جێهێشت"سویت هارت من تەنها تۆم دەوێت"


شۆک بووم، ڕاستەوخۆ بە ترسەوە سەرم بەرز کردەوە"بۆچی من؟؟ دەتوانیت ئافرەتی تریش بەکار بهێنیت" دەستی کرد بە نازدان بە قژم."ناااا"

دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان، بە هێواشی یەخەی قەمیسەکەیم گرت

زەردەخەنەی کرد" بەداخەوە ناچارم ئەم شوێنە خۆشە جێبهێڵم، پێویستە بڕۆم و میوانەکەم چارەسەر بکەم "

|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚Onde histórias criam vida. Descubra agora