Authorدووای چەند چرکەیەک گەڕامەوە بەڵام کەسیانم نەبینی.
"جۆنگ کووک دایکم و باوکم چیان لێهات؟؟"بە ڕووخسارێکی بێ دەربڕین سەیری کردم"پێم وابێت تەنها بۆ ماڵئاوایی هاتبوون".
چاوەکانم لێی تیژ کردەوە، چاوەکانی لەوە دەچوون خۆی دەری کردبێتن
"دڵنیایت؟؟". سەیری لایەکی تری کرد. "دڵنیام".ویستم قسەبکەم بەڵام تەلەفونی بۆ هات"ئێستا دەگەڕێمەوە".
دڵنیام ئەو کوڕە کەتنێکی کردووە چوونکە سەیری ڕووخسارمی ناکرد.*دووای کاتژمێرێک*
بە بێزاری لەسەر سۆفاکە دانیشتبووم.
جۆنگ کووک بە بیانووی کارەوە وا کاتژمێرێکە لە ژوورەکەیەتی
هیچ نەهاتۆتە دەرەوە.تۆ چی دەکەیت جیۆن ؟؟؟
بە توڕەیی بەرەو دەرگای ژووری کارکردنەکەی چووم.لەناکاو دەرگاکەم کردەوە تا بیترسێنم بەڵام شۆک بووم بەو دیمەنە.
لەسەر مێزەکەی دانیشتووە و کراسەکەی قۆپچەکانی سەرەتای کراوەتەوە
بە جۆرێک ز-زۆر کەشخە ئای نا قۆز دەردەکەوێت.ئەوە من چی ئەڵێم؟؟
بەنەفرەت بیت.
بە قورسی تفم قوتدا کاتێک چاوەکانی خستە سەر چاوەکانم.
"من-من -من~" نازانم بۆ وشەکان لەسەر لێوەکانم ون بوون.
"تۆ چی؟؟". بە ڕووخسارێکی بێ هەستەوە پرسی."من~"
دەستی کرد بە نزیک بوونەوە، بە هێواشی هەنگاوەکانی بۆ لای من گرتە بەر. منیش بەرەو دواوە ڕۆیشتم چوونکە هەر دەهاتە پێشەوە.
"چی؟؟ دەتەوێت چی بڵێیت؟؟". هێندە نزیک بووەیەوە هەستم بە جەستەی ئەکرد دژ بە جەستەم."د-دایک و باوکـ-کم بۆچی ئەوەنە زوو ڕۆیشتنەوە؟؟"
سەرم نزم کردەوە، نەمەتوانی چیتر سەیری چاوەکانی بکەم.
أنت تقرأ
|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚
عاطفية" ئـەو هـەڵناستێتەوە کـوڕم ، چـیتر بـەدیارێوە دامـەنیشە " ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە بەردەوام و بەردەوام ئەوەیان لە بن گوێی ئەخوێند بەڵام ئەو بۆ چرکەیەکیش جێینەهێشت و بڕوای بە قسەکانیان نەدەکرد ئاخر ئەو تاکە ئەشقی بوو تاک...