Ellaجلێکی جوان و ڕەسمیم پۆشی، هەوڵمدا تا دەتوانم سەری کچەکەم بەرز بکەمەوە چوونکە قوتابخانەکانی ئيرە زۆر بە قسەڵۆکن گەر بێت و ڕەفتارێک بکەم شیاو نەبێت ئەیدەنەوە بە ڕووی لەیلایا یاخود تا ماوە ئەو بابەتە باس ئەکەن.
جلەکەم کراوە بوو، سوپاس بۆخوا جۆنگ کووک نایەت لەگەڵما ئەگینا تیائەچووم.
( دووای چەند کاتژمێرێک )
دووای کۆبوونەوەکە بە هیلاکی گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، لە بێ بەختی من جۆنگ کووک لە هۆڵەکە بە پێوە وەستا بوو.
بە قورسی تفم قوتدا. ئای خوایە جلەکانم دەبینێت.
ویستم بەلایدا بڕۆم و هیچ نەڵێم بەڵام ڕاستەوخۆ تێبینی منی کرد کاتێک چوومە ژوورەوە." دانیشە ".
بە بێدەنگی لەسەر یەکێک لە سۆفاکان دانیشتم، ئەویش هاتە تەنیشتم و دانیشت، زۆر نزیک بوو لەوەی قچەکانمان بەر یەک بەون.
" چیت کرد-؟؟ "
" هیچ شتێک " هەوڵمدا تا دەتوانم دەنگم نەلەرزێت بەڵام شکستم هێنا.
لێم نزیک بویەوە، تا دەیتوانی بەبێ ئەوەی دەستم لێبدات. هەستم کرد گەرمی لە جەستەیەوە دێت لە کاتێکدا هەردووکمان بە هێمنی دانیشتبووین.
" چییە-؟؟ "
زەردەخەنەی کرد بە قسەکانم و زیاتر نزیک بوویەوە. و نزیکتر. و نزیکتر، تا وای لێهات چەند سانتیمەترێکمان بەین بوو.
" چییە-؟؟ " دووبارە قسەکانمی پشتگوێ خست.
زەردەخەنەی کرد و دەستەکانی خستە سەر لاکانی کەمەرم و منی ڕاکێشایە سەر قاچەکانی.
" جۆنگ کووک خەریکی چی دەکەیت-؟؟ "
زەردەخەنەی کرد دووبارە وەڵامی نەدامەوە، دەستەکانی بە کەمەرما پێچایەوە، ناچاری کردیم سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری بکەم لەگەڵ کەمبوونەوەی مەودای نێوانما.
" واز بهێنە ". بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت لێوەکانی بە لێوەکانی منەوە بەستەوە، ڕوخساری ڕوناک بوویەوە. سەرم لێ شێوا. بۆچی ئێستا ماچم دەکات-؟؟
" ممممممم " * دەمویست قسە بکەم بەڵام بەهۆی ماچەکەوە نەمدەتوانی، ڕانەکانمی گرت، کەمێک فشاری خستە سەر کاتێک لێوی خوارەوەمگ گاز لێگرت تا بچێتە ناو دەممەوە، ماچەکەی قووڵتر کردەوە.
ВЫ ЧИТАЕТЕ
|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚
Любовные романы" ئـەو هـەڵناستێتەوە کـوڕم ، چـیتر بـەدیارێوە دامـەنیشە " ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە بەردەوام و بەردەوام ئەوەیان لە بن گوێی ئەخوێند بەڵام ئەو بۆ چرکەیەکیش جێینەهێشت و بڕوای بە قسەکانیان نەدەکرد ئاخر ئەو تاکە ئەشقی بوو تاک...