𝐓𝐡𝐞 𝐜𝐮𝐫𝐬𝐞𝐝 𝐛𝐮𝐧𝐧𝐲 | 𝟐𝟒

512 108 113
                                    

Bote before reading..🥀
تکایە چیرۆکەکەی یونگیش ئەکتیڤ بکەن




نـوســەر :




بەیانی ڕۆژی دواتر جۆنگ کووک بەهۆی جووڵەجووڵی ئـێـلاوە خەبەر ببویەوە، زەردەخەنەی کرد کاتێک ئـێـلای بەو دەوم و چاوە بێزارانەوە بینی کە دەیویست جەستە زەبەلاحەکەی جۆنگ کووک بجوڵێنێت.


خۆی کرد بە خەوتوو تا بزانێت کاردانەوەی چۆن ئەبێت، ئـێـلا بۆ جاری هەزارەیەمین ئاهی هەڵکێشا چەند جارێکی هەوڵیدس بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت.



"بەنەفرەت بیت بەس بزانم چۆن بەخێوکراویت وا جەستەت بەو شێوەیە پتەوە؛ یان باڵات بەرزە.. منیش دەمەوێت وابم" ڕستەی کۆتایی بە دەنگێکی نزمەوە وت

جۆنگ کووک لە ناخەوە زەردەخەنەی کرد، دەیویست بە دەنگی بەرز پێبکەنێت کاتێک ئـێـلا باسی باڵای کرد، ئێ ئاخر ئەو زۆر بچووکە هەر چەند سەیری بکەیت لە خانمێک ناچێت هاوسەرگیری کردبێت و منداڵێکیشی هەبێت.

ئـێـلا بێ ئەوەی هەست بکات چاوەکانی چوونە سەر ئەڵقەکەی لێوی جۆنگ کووک، دەستی لێدا بە زەردەخەنەوە دەیویست ئەویش هەمان شتی هەبێت چوونکە زۆر لە جۆنگ کووک جوانبوو بۆیە بەدڵی بوو.



گازی لە لێوی گرت و بەردەوام بوو لە دەستلێدانی لێوەکانی جۆنگ کووک " منیش ئەم بەدڵە، ئایا دەتوانم هەمبێت.؟؟ "



" بێگومان " دەنگی جۆبگ کووک وایکرد ڕابچڵەکێت لەو بڕوایەدا نەبوو جۆنگ کووک بەخەبەر بێت.


" تۆ-تۆ نەخەوتبوویت.؟؟ " بە لەرزەوە پرسی.
جۆنگ کووک سەری بە نەخێر جوڵاند، دەستی دا لەلێوی ئەو شوێنەی کە ئەڵقەکەی پێوەبوو "دەتەوێت تاقیبکەیتەوە.؟؟"


ئـێـلا سەرنجی چووە سەر ئەڵقەکە و بە دڵخۆشییەوە سەری جوڵاند نەیدەزانی جۆنگ کووک مەبەستی ئەوەیە ماچی دەکات.


جۆنگ کووک ملی گرت و ڕایکێشا بۆ ماچێکی نەرم، ئـێـلا بەرهەڵستی کرد و ماچی نەکردەوە بۆیە جۆنگ کووک دەستەکانی لەسەرو سەرییەوە زیندانی کرد.


کاتێک تێبینی ئەوەی کرد کچەکە پێویستی بە ئۆکسجینە کەمێک دوورکەوتەوە تەنها کەمێک. خۆیشی بە قورسی هەناسەی دەدا بەڵام گەر بیتوانیایە دەیویست درێژترین ماچ ئەنجام بدات.وەک ئەوەی بیەوێت کچەکە بخوات.


|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚Donde viven las historias. Descúbrelo ahora