( گوێ مەدەنێ ئاوا جار جار ئەمگرێ ناوەکەم هەر وەک خۆیەتی 😂😂😭 (
Ella
نزیکەی هەفتەیەکە جۆنگ کووک نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.. کۆتاجار کە بینیم ئەو ڕۆژە بوو کە هیجین هات، تەنانەت بۆ جارێکیش هەواڵی نەپرسیوم یان قسەی لەگەڵ نەکردووم.
هێندە لێی توڕەم خەریکە لە پێستی خۆم یەمە دەرەوە ئاخر چۆن دەکرێت ئیهمالم بکات و لە بیرم بکات ئەی من هاوسەری نیم دایکی کچەکەی نیم؟؟ چۆن دەتوانێت ئەوەم لەگەڵ بکات؟؟
هێندە خەمبارم تەنانەت ناتوانم ژەمەکانیشم بخۆم، ئێ ئاخڕ ڕاهاتووم لەسەر قاچەکانی خواردنم پێ بدات.
بە بیرکردنەوە لەوە سوور دەبمەوە. لەناکاو کەسێک لەدەرگای ژوورەکەمی دا. " خانمەکەم خانمەکەم-؟؟ " ئێما وتی، یەکێکە لە خزمەتکارەکان.
"چی بووە لەیلا-؟؟ " پاکەتێکی خستە بەردەمم و وتی " بەڕێز بەڕێز جۆنگ کووک ئەمەی ناردووە، سەیرکە "
بە بیستنی ناوی جۆنگ کووک ڕووخسارم گرژ بوو، هەرچەندە توڕەم لێی بەڵام هیشتاش حەزناکەم هیچی بەسەر بێت.
" ئێ ئینجا-؟؟ ".چاوەکانی ئێما فراوان بوون. " مەبەستت چییە خانمەکەم-؟؟ دەبێت بیکەیتەوە و بزانیت چی لە نێویدایە "
چاوەکانم سوڕاند " ئەمەوێ کەمێک تەنیا بم ئێما " ئێما سەری بە باشە جوڵاند و جێیهێشتم.
زۆر هەوڵمدا نەیکەمەوە بەڵام نەفرەتتت دەستم بۆ برد و کردمەوە.
عەزییەکی تێدا بوو لەگەڵ نامەیەک.[ عەزییەکە بپۆشە و وەرە بۆ ئێرە، لەگەڵ شۆفێرەکەم ] عەزییەکی ڕەشی تێدا بوو.
خەریکبوو عەزیەکە پارچەپارچە بکەم بەڵام بیرۆکەیەکی شەیتانی هاتە نێو مێشکم، پەشیمانت ئەکەمەوە جیۆن جۆنگ کووک.
چوومە ناو دۆڵابەکە و عەزییەکی دیکەم دەرکرد. پۆشیم و خۆم ئامادەکرد بە تەواوەتی، ڕۆیشتمە دەرەوە ڕاستەوخۆ شۆفێرەکە هاتە بەردەمم.
" خانمەکەم بەڕێز جیۆن پێیوتم بتگەیەنم " دەرگای سەرنشینی بۆ کردمەوە." پێویست ناکت خۆم دەڕۆم، تەنها تەکسییەکم بۆ بانگ بکە "
لە ترسا چاوەکانی فراوان بوون. " خانمەکەم گەورەم دەمکوژیت تکایە وا مەڵێ "." بێ خەمبە من ناهێڵم بتکوژێت، دەی ئێستاش تەکسییەکەم بۆ بانگ بکە "
بە ڕووخسارێکی جددی سەیریم کرد چوونکە وا پێدەچوو چاوی تێمبڕیبێت بە هۆی جلو بەرگەکەمەوە، خۆم بە دەرکردنت دەدەم هیچ و پوچ ئەگەر جۆنگ کووک دەزانێت هەر لێرە ئەونێژێت.
ESTÁS LEYENDO
|| کـەروێشـکە نـەفرەتـلێکـراوەکـە ||🔚
Romance" ئـەو هـەڵناستێتەوە کـوڕم ، چـیتر بـەدیارێوە دامـەنیشە " ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە ئەو هەڵناستێتەوە بەردەوام و بەردەوام ئەوەیان لە بن گوێی ئەخوێند بەڵام ئەو بۆ چرکەیەکیش جێینەهێشت و بڕوای بە قسەکانیان نەدەکرد ئاخر ئەو تاکە ئەشقی بوو تاک...