CHAPTER ONE

337 35 115
                                    

.
.
' من لوسیام هاوڕێ نزیکەکەی لاریانە دڵنیام سەرسام دەبن بە ژیانی لاریانە بۆیە لەگەڵم بن و پێکەوە ژیانی بخوێنینەوە لە دەفتەرە یادگاریە بچوکەکەی ، خۆی ئاگادار نییە دڵنیام نایەوێ کەس بە ژیانی ئەو بزانی بەڵام من دەمەوێ بزانم ، ئەو ماوەیەکە سەیر رەفتار دەکات ئەو گۆراوە من نایناسمەوە ئەوە ئەو کەسە نەبوو کە چەند ساڵێکە دەمناسی..من نیگەرانم بۆی'
.
.
.
دەفتەری یادەوەری بەشی یەکەم

من لاریانەم کچێکی کوردم ئەزانم ناوەکەم سەیرە مەبەستم لەوەی کە ناوێکی کوردانە نییە بەڵام ئەو ناوە باپیرەم لێی ناوم ئەزانم گەمژانەیە هاتوم ژیانم لەسەر دەفتەرێکی بێکەڵک دەنوسم بەڵام من وا هەست دەکەم ماوەیەکە بیر و خەیاڵم لاواز بوە و شتەکانم بیر دەچێتەوە بۆیە باشترین بڕیار ئەوە بوو کە بینوسمەوە وە پێش ئەوەی بمرم دەیسوتێنم دەمەوێ باسێکی ساڵانێکی دوور بکەم ئەو کاتەی باپیرەم و داپیرم لە مەکسیکۆ بوون باپیرەم پیاوێکی دەوڵەمەند بوو تا ئەو کاتەی داپیرەمی هێنا بە خۆشەویستی وە بۆ چەند ساڵێک لە مەکسیک ژیان ئەوان هەردووکیان کورد بوون خەڵکی هەولێر بوون باپیرەم پیاوێکی کەتەی باڵا بەرز بوو وە سمێلێکی گەورە هەبوو من ئەوم نەبینی بوو بەڵام لە وێنەی خێزانیەکانم دیومە داپیرەم ژنێکی تابڵێی جوان بوو قژی رەش بوو وەدرێژ بوو چاوی زەردێکی کاڵ بوە بەڵام باڵای وردیلە بوە زۆربەی کات پێم دەڵێن کە بە داپیرەم ئەچم

باپیرەم ناوی گەیلان بوو وە داپیرەم ناوی نارین بوو ئەوان دوو هاوسەری زۆر باش بوون بۆ یەک ئەوە دەگمەن بوو بۆ ئەو کاتە لەبەر ئەوەی زۆر بەی کات لەو سەردەمە ژن چەوسێندراوەتەوە وە پیاوان خۆیان زاڵ کردووە بەسەریان بەڵام خێزانەکەی من وانەبوون باپیرەم پیاوێکی رۆشنبیر بوە داپیرەم پەرستار بوە بەڵام ئەوان ئەو کاتەی هاوسەرگیریان کرد بەدزی بوە لەبەر ئەوەی خێزانەکانیان رێگر بوون پاش ئەوە سەفەریان کردووە بۆ مەکسیک باپیرەم پیاوێک بوە کە زمانی ئیسپانی و ئەلمانی و عەرەبی و ئینگلیزی زانیوە وە لەوێ دەستی بەکار کردووە وە داپیرەم بوە بە ژنی ماڵ بەڵام بە پێی گێڕانەوەی باوکم ئەوان دڵخۆش بونە لەوێ ئەو کاتەی باوکم لەدایک بوە لەوێ بڕیار ئەدەن بێنەوە کوردستان هەر چەندە دوای چەندساڵ کە بەسەر هەڵاتنەکەی داپیرەم و باپیرەم دارۆیشتوە بەڵام باپیرەم دەیویست باوکی نەوە تاقانەکەی ببینێ کە دەکاتە باوکم

باپیرەم خوشک و برای نەبوە بەڵام ئامۆزای زۆری هەبوە وە داپیرەم منداڵێکی بێ کەس و کار بوە و لای پوری گەورە بوە بەلام پوریشی مردووە لەبەر ئەوە پشتی بە باپیرەم بەستوە و متمانەی پێکردووە و هاوسەرگیریان کرد بەڵام باوکی باپیرەم ڕازی نەبوە بەوە بەڵام باپیرەم گوێ بە قسەی کەس نەدا و ئەو کارەی دەیویست کردی ئەو کاتەی گەڕانەوە کوردستان هیچ شتێک باش نەدەرۆیشت باوکم بۆی گێڕامەوە دەیگوت کە حاشایان لە باپیرەم کردووە وە باوکی باپیرەم جەڵتە لێی دابوو وە نەیدەتوانی هیچ شتێک بکا و لەسەر جێگا بوو مامەکانی باپیرەشم پارە و موڵک و سامان و هەموو شتیان داگیر کردبوو بەکورتی باپیرەم هیچی بۆ نەمایەوە بۆیە خۆی و داپیرەم و باوکم چون بۆ سلێمانی لەوێ ژیان بۆ چەند ساڵێک پاشان هاتنەوە هەولێر باپیرەم نەخۆش کەوت وە پێویستی بە دکتۆر هەبوو کە لە هەولێر هەبوو بۆیە بە ناچاری باوکم و داپیرەم و خوشکە بچوکەکەی باوکم کە ناوی پورە لەوین بوو کە زۆر لە باوکم بچوکتر بوو هاتنە هەولێر نیشتەجێ بوون

𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖Where stories live. Discover now