Pov: ئەلێکس
شوێنی لاریانەم دۆزیەوە بێ ئەوەی کات بەفیرۆ بدەم رفاندم وە هێنام بۆ قەڵاکەم ئەوەی ناوبانگی دەرکردووە بە
قەڵای شەیتان
لاریانە گۆرابوو جەستەی، رووخساری، قژی ،ئەو کچە نەبوو کە یەکەمجار هات تا رێکەوتنامەکە ببینێت کاتێ هەڵمگرت دڵنیا بوو کێشی لە ٥٠ کیلۆ کەمترە بەڵام هەر جوانە
بەرەو یەکێک لە ژوورەکانی سەرەوەی قەڵاکەم برد و دەرگاکەم کلیل دا ، هەندێ جار هەست بە ڕق دەکەم بەرامبەری ئەوم بیر دەهێنێتەوە بە نەفرەت بێت بەتایبەتی کاتێ لێم دەپاڕایەوە ئممم کاتێکی زۆر تێپەریوە بەسەر دواجار کە بینیم ئەو شەوەی کە سەرخۆش بووم وە داوام لێی کرد ڕابکات وە پێم گوت کە
ماچم بکاتهاتمە خوارەوە و بەرەو ئۆفیسەکەم رۆشتم کارم هەبوو دەبوو تەواوی بکەم نازانم کات چەند تێپەری بەڵام بینیم لاریانە بە قاچە رووتەکانی لەنێو رێرەوەکان دەگەڕێت دڵنیام سمۆرە ئێستا بیر لە ڕاکردن دەکاتەوە هههه با دەست بە یاریەکەمان بکەین بچکۆل
Pov:نوسەر
قەڵای شەیتان لە ناوەڕاستی دارستانێکی چرە لە باکوری رۆژئاوای رووسیا ئەوە شوێنی سەرەکی ئەلێکسە بێ شومار پاسەوانی هەیە لە چواردەوری قەڵاکەی وە لەنێو دارستانیش جۆرەها ئامێری چاودێری هەیە بە درێژایی ساڵ کەشەکە تەمە
قەڵاکە سەعاتێک لە شارۆچکەکەوە دوورە ئەگەر بێت و لەو شارۆچکەیە پرسیاری ئەو قەڵایە بکەی بێ ئەوەی سەریان بەرزبکەنەوە لێت دوور دەکەونەوە خۆ ئەگەر هەراسانیان بکەی تا پێت بڵێن نەوەک یەک قاچ خۆ ئەگەر بکرێ دوو قاچی تریش قەرز دەکەن تا ڕابکەن لەدەستت ئەوان لە دێوی قەڵاکە دەترسن
دێوی قەڵاکە یەکێکە لە ناوەکان کە خەڵکەکە وا بە ئەلێکس دەڵێن ئەو دەسەلاتێکی رەهای هەیە لە ناوچەکە ئاخر ئەو گەورەترین بازرگانە وە دەستی تێکەڵە لەگەڵ دەسەڵات خەڵک هەر ئەوەندە دەزانن بەڵام گومان دەکرێت لە پشت ناوی بازرگان و دەسەڵات ئەو دێوە شتی تریشی هەبێت بەڵام کێ دەوترێت قسە بکات؟هیچ کەسدەنگ و باس لەنێو خەڵک بڵاوبوەوە گوایە دێوەکە دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٦ ساڵ زیاتر ئەو کچەی شارۆچکەکەیانی لابوە ئێستا دووبارە کچێکی تری هێناوە بۆ کۆشکەکە هەر وەک کچی یەکەم جوانە بەڵام منداڵترە وە وا بیریان دەکردووە لەوانەیە ئەلێکس ئەو کچەی یەکەمی کوشتبێت
ژنەکان و گەنج و لاوەکان هەتا پیرەکانیش خەمی ئەو کچەیان بوو دەترسان هەمان بەڵا کە بەسەر کچی شارۆچکەکەیان هات بەسەر ئەویش بێت بەڵام کەس بوێری ئەوەی نەبوو ئەو کچە بچکۆلانەیە رزگار بکات لە قەڵای ئەو خێوەدەنگۆ و قسە و باس زۆر زۆر بوون دەربارەی ئەلێکس هەندێکیان تەنها لە ئەفسانە دەچوون بەڵام ئەوەی هەموویان دڵنیا بوون لێی گەر کەسێک بچێت بۆ ئەو شوێنە نەگەراوەتەوە ئەوە شوێنی خێزانی ئەلێکسە ئەوان بنەماڵەیەکی دێرینی ئەو ناوچەیەن بە قسەی پیرە ژنەکانی کۆڵان بێت لەسەردەمی خوێنمژ و سەردەمی زۆر کۆنەوە ئەو قەڵایە هەیە و ئەو خێزانە ژیاون
قسە و هەڵبەستەی درۆ زۆر بوون دەرباری بەڵام کەس بوێری ئەوەنەبوو هەنگاوێک بنێ بۆ نزیک شوێنەکەهەموو ساڵێک باوکی ئەلێکس چەندان گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵانی دەربرد و نەدەگەرانەوە دایکەکان بەهۆی خەمی منداڵەکانیان سەریان تەواو سپی بوو بۆیە زۆر رێک لە خێزانەکان بڕیاریان دا ئەو شارۆچکەیە چۆڵ بکەن کاتێ باوکی ئەلێکس بەوەی زانی قیامەتی بەرپا کرد بۆیە خەڵکی شارۆچکەکە وەک زیندانیەک وابوون لەسەر خاکی خۆیان بۆیان نەبوو مەترێک دوور بکەونەوە
ئەلێکس پاش باوکی ئەوە نەهێشت وە خەڵکەکە ئازاد بوون کە چی بکەن وە گەنجانی ئەوێی نەدەبرد بەڵام خەڵکەکە بەچاوەکانیان دەیان بینی کە رەشپێستەکان بەرەو قەڵاکە دەبران دەی خۆ دیارە کە بۆ چییە ئەوان گرینگیان بەوە نەدەدا کە رەنگە خێزانیان هەبێ دایکیان هەبێ منداڵیان هەبێ بەلکو خۆیان لا گرینگ بوو تا جارێکی تر نەکەونە نێو دۆزەخی ئەو خێزانە
بەڵام خەڵکی شارۆچکەکە بۆ ئەوەی ئەلێکس ڕازی بکەن کە ئەوە نەهێڵێت لەسەریان کچێکی خۆیان کردە قوربانی و بە دەستەکانی خۆیان رازاندیانەوە و دایان بە خێوەکە ئەو کچە جوانترین کچی شارۆچکەکە بوو بردیان بۆ ئەو خێوە تا حەزەکانی پێ بەتاڵ بەتاڵبکاتەوە بێ ئەوەی گرینگی بە هەستی ئەم کچە بچوکە بدەن بێ ئەوەی بیر بکەنەوە چی بەسەر دێت ئەوان خۆیان لا گرینگ بوو
ئەو کچە هەتیو بوو لە هەتیوخانە گەورە ببو کاتێ تەمەنی گەشتە ١٨ ساڵ لە هەتیوخانە رۆشت وە لای بەرگدووری شارۆچکەکە کاری دەکرد هەموو گەنجانی ناوچەکە چاویان لەسەری بوو بەڵام ئەو حەزی تری هەبوو بۆ ژیان وە دەیویست لە شارۆچکەکە ڕابکات وە بخوێنێت و ببێتە پەرستار بەڵام چارەنوس دەرفەتی ئەوەی پێنەدا و درا بە درندەی نێو دارستان
ئەو کچە ناوی پێلی بوو تەمەنی ١٩ ساڵان بوو ئەو کات ئەلێکس تەمەنی ٢٦ ساڵ بوو
پێلی کچێکی باڵا ١٦٠ بوو جەستەیەکی کەمێ لاوازی هەبوو بەڵام رێک بوو قژێکی درێژی شەپۆل داری هەبوو کە ڕەنگێکی زەرد باوی هەبوو چاوەکانی تێکەڵەی سەوز و زەردن بوون پێستی گەنم رەنگ بوو نەوەک سپی وەک بەفرئەورۆژەی پێلی درا بە ئەلێکس جلێکی سپی سادەی لەبەر بوو کە درێژ بوبویەوە بۆ خوار قاچەکانی قژیان بۆ کردبوەوە و بەسەر شان هاتبوە خوارەوە و لەناوەڕاستی شارۆچکەکە وەستاندبویان و چاوەڕێی پاسەوانەکانی ئەلێکس دەکرا تا بێن و بیبەن کاتژمێر ٦ی ئێوارە هاتن و پێلیان برد ئیدی لەو رۆژەوە نە کەس بینیویەتی نە دەنگی بیستوە ئەسڵەن خەڵکە چەپەڵەکە لەبیریان کرد ئەو کچەیان بۆ خۆیان کردە قوربانی هەتا یەک مرۆڤی ئەم شارۆچکەیە گوێیان بە یەک فرمێسکی ئەو داماوە نەدا کە وەک منداڵ دەگریا لە ناوەڕاستی شارۆچکەکە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
_________________________________________I hope u like it♡
جا جەماعات ئەو چەند چاپتەرە زیاتر باس لە رابردوو دەکات هەتا لە رووداوەکانی داهاتوو تێبگەن وابزانم هەتا حەدێ ئێستا کاسپەر و ئەلێکس ڕوونە لاتان بەڵام هێشتا ماوە دەربارەی ئەلێکس
YOU ARE READING
𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖
Acción"باس لە کچێک دەکات کە دەیەوێ جیاواز بژی و هەر لە منداڵیەوە بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو ژیانەی دووبارەیەی کە هەموو ڕۆژەکانی وەک یەک بوون بیگۆڕێت جیاوازی بکات سەرکێشی بکات ئەگەر بە مردنی خۆشی کۆتای بێت گرینگی پێنادات لای ئەو گرینگ ئەوە بوو کە کەسێکی جیا...