CHAPTER SIXTEEN

100 25 16
                                    

.

.
بەرەو ئۆفیسەکەم رۆشتم کارم هەبوو دەبوو تەواوی بکەم نازانم کات چەند تێپەری بەڵام بینیم لاریانە بە قاچە رووتەکانی لەنێو رێرەوەکان دەگەڕێت دڵنیام سمۆرە ئێستا بیر لە ڕاکردن دەکاتەوە هههه با دەست بە یاریەکەمان بکەین بچکۆل





POV:Alex

لە ئۆفیسەکەم بووم ئاگادار بووم لاریانە لە رێرەوەکەیە لەبەر ئەوەی ژوورەکەی ئەو لە کۆتایی داڵانی لای چەپە بەرامبەر ژوورەکەی من هەر وەک پێشتر
سەیریم کرد بە بەردەم ئۆفیسەکەم رۆشت و دواتر دەنگی قاچەکانی دەهات کاتێ لەسەر پلیکانەکان دەرۆشتە خوارەوە

من خزمەتکارەکانم ئاگادار کردبوەوە کە نەهێڵن لاریانە بچێ بۆ باڵی لای ڕاستی کۆشکەکە ئەوێم بۆ پێلی داناوە و ئەو لەوێ دەژی بەتەنیا نامەوێ لاریانە بە هەبوونی پێلی بزانێ بۆیە رێگری لێدەکەم لەوەی بیبینی بەڵام سمۆرەیەکی ئەوەندە لاسارە دڵنیام زوو بێت یان درەنگ هەر بەوە دەزانێ

(تۆ...تۆ من دەگەرێنیەوە باری ئاسایی خۆم لاریانە تەنها ڕامەکە لەدەستم ئەوە هەڵەی من و تۆ نییە رابردوو باپیرانمانە کە ژیانی هەردوو لامانی شێواندەوە)

ئەم قسەیەی خۆمم بیرکەوتەوە کاتێ بەلاریانەم گوت

ئەگەر باپیرە و باوکم و خێزانەکەم کۆیلەیان لە شارۆچکەکە نەهێنابوایە ئێستا نە پێلی نە لاریانە نە منیش توشی ئەم گرفتە دەبووم
من کێشەم لەگەڵ لاریانە نییە یەکەمجار ڕقم لێی بوو بەڵام پێویستم پێی بوو دەبوو وەک ئەسپی کێوی ڕای رایبهێنم بەڵام دوای ئەوەی کاسپەرم بەسەریەوە وا بیبی ئەو رۆژە زۆر تورە بووم خەتای خۆم بوو بەڵام دڵپیسی و غیرە و زۆر شتی تر لە ناخم کەڵەکە ببو نەمدەویست لاریانە لای هیچ پیاوێک ببینم رقەکەم بە جەستە لاوازەکەی ئەو بەتاڵکردەوە

وە بیرم لەوە دەکردەوە دووبارە ژیانێکی نوێ دەستپێبکەم لەوەی لاریانە بەکاربهێنم بۆ چارەسەرکردنی پێلی !

باوکی قەرزارم بوو بەڵام کێشە نەبوو بۆم شتێکی تر سەرنجی راکێشام کاتێ کاسپەرم بینی دڵنیا بووم ئەو کورە فێڵێکی لەژێر سەرە وە دڵنیاش بومەوە ئەویش بەدوای لاریانەوەیە وە زانیم چیرۆکەکەی ئەو چییە لەگەڵ ئەم کچە
ئەو وا دەزانی کە باوکی لاریانە باوکی ئەوی کوشتوە کە ئەمەش درۆیە من ئاگاداری کارەکانی میر بووم راستە من بازرگانی مادەی هۆشبەرم و ناچار بم کەسێک دەکوژم بەڵام باوکی لاریانە وا نەبوو وە کەسی نەکوشتووە وامکرد لاریانە بهێنێ بۆم وە ئەو رێکەوتنە ساختە بکەم و لاریانە لای خۆم بهێڵمەوە و لەدەست کاسپەر نەبێت بەهۆیەشەوە کاسپەر زیاتر نزیک بوویەوە لێم و بۆ بەدەستهێنانی لاریانە وە سەرکەوتووش بوو کاتێ بۆ ماوەی پێنج ساڵ دووریخستەوە لێم
ئەورۆژەی کە هەواڵیان بۆ هێنام کە لاریانە بینراوە لە مەکسیک زۆر پەرۆش بووم بۆ دووبارە بینینەوە نازانم بۆ بەڵام هەستێک لەناخم پاڵی ئەدام بۆ دووبارە بینینەوە

𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖Where stories live. Discover now