CHAPTER FOURTEEN

120 23 35
                                    

Pov:لوسیا

چاوەکانم کردەوە بینیم لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە خەوم لێ کەوتوە وە ئەو سەربەکڵاوەش لەبەرامبەرم دانیشتوە و کەوتۆتە نێو بیرکردنەوەکانی ، بێ کات بە فیرۆدان هەڵسامەوە و گوتم
(بۆ بێ هۆشت کردم ناپیاو لاریانە بزانێ لەگەڵ هاوڕێکەی بوی چۆن بیردەکاتەوە هاا)
بێ بیرکردنەوە هەموو قسەکانم ئاراستەی ئەو کرد بەڵام ئەو لە بێ بڕوایی چاوەکانی کردەوە و گوتی
(ئاگات لە زمانت بێ سۆزانی من بێزم نایەت هەر سەیریشت بکەم چ بگا بەوەی لەگەڵت بخەوم )
ئۆووو لوسیای گەمژە چ شەرمەزاریەکە گومانێکی وا ببەی
نەمزانی چی بڵێم بەناچاری رۆشتم بۆ ژوورەکەم سەیری کاتژمێرم کرد نزیکی حەوت و نیوی ئێوارەیە نازانم ئەو سەربەکڵاوە دەمێنێتەوە یان دەڕوات بەڵام حسابی هەبوونی بۆ ناکەم ئەزانم هێزی ئەوەم نییە دەری بکەم تا خۆی نەیەوێ بڕوات بێزارکەری بێ ڕووە

دووشێکم کرد و لە ژوورەکەم بووم قژم وشک دەکردەوە جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد هەستم بە برسی بوون دەکرد بۆیە مۆبەکەم هەڵگرت و بەرەو چێشتخانەکە رۆشتم بینیم ئەو پیاوە کە تا ئێستاش نازانم ناوی چییە لەهۆلەکە نوستوە
لوسیا دەرفەتێکی خراپ نییە تا دڵنیا بیت لێی
بەئارامی بەرەو رووی رۆشتم بینیم دەفتەر یادگاریەکەی لاریانە لەنێو باوەشیەتی و وا خەوی لێکەوتوە وە سویجی ماتۆرەکەشی لەسەر مێزەکەیە
بیرۆکەیەکم هەیە
بەخێرایی رۆشتمە ژوورەکەم خۆمم گۆری کابۆیەکی رەش لەگەڵ لەگەڵ هودیەکی رەش و سپی وە هەموو ئەو پارەیی کە کارم کردبوو هەڵمگرت و بردم لەگەڵ خۆم بە ئاسپایی نزیکی ئەو کەوتمەوە و دەفتەر یادگاریەکەم هەڵگرت و خستمە نێو جانتا بچوکەکەی شانم کە ئەوەی پێویستم پێی بوو لەگەڵ خۆم هەڵم گرتبوو لە ناوی، ویستم سویجی ماتۆرەکە هەڵگرم بەڵام بەوریای نەکا هیچ دەنگێک دروست بکەم کاتێ دەستم بۆی برد ئەو کەمێ جوڵایەوە ترسام بە زەقی سەیریم دەکرد ئاخۆ دەبێ بەخەبەر بێت یان نا کەمێ کات وا تێپەری چەند چرکەیەک ئەمجارە غیرەتم دابەرخۆم و هەڵم گرتوو بەخێرای رۆشتم کالەکەم لەبەر کرد و رامکرد بەرەو خوارەوە بۆ گەراجەکە کاتێ گەیشتمە ئەوێ چاوم دەگێرا تا بزانم ماتۆرەکە لەکوێیە
دۆزیمەوە لە سوچێک رایگرتبوو بەرەو ماتۆرەکە رۆشتم کاتێ کڵاوی ماتۆرەکەشم لە دەست بوو ،،،لە سەربەکڵاوم دزی نا سەلیقەیەکی جوانی هەیە ماتۆرە بەدعەکەی زۆر جوان بوو رەنگی رەش بوو کڵاوەکەش هەروا
بەبەختم لەبەر ئەوەی دەزانم چۆن ماتۆر باژۆم هیهیهیهی ئەی بژی لوسیا

بەخێرایی بەنێو کۆڵان و شەقامەکان ڕێم دەکرد تا گەیشتمە نزیک رووبارەکە ئەو شوێنەی من و لاریانە زوو زوو بۆی دەهاتین جار جارەش لێرە کەمپینگمان دەکرد زۆر خۆش بوو
مۆبایلەکەم لەنێو گیرفانم دەرهێنا سەیرم کرد تا بزانم چیم بۆ هاتوە بەڵام هیچ شتێک نەبوو پێشتر ئەگەر کەسێک پەیوەندی کردبا هەر لاریانە بوو ویستم زەنگی بۆ لێبدەم ئاخۆ دەبێ هەڵیبگرێ یاخود نا؟
نازانم بۆیە تاقیم کردەوە نزیکەی ٣ جار زەنگی لێدا بەڵام کەس هەڵینەدەگرت نەفرەتیی دڵنیام لێیان بردووە ئەگەر نا وڵامی دەدامەوە
ئێستا هیچ بیرۆکەیەکم نییە بەو شەوە بە ماتۆرێکی دزراوەوە و لەنزیک رووبارەکە پلانم چییە و دەمەوێ چی بکەم نازانم دەبێ لەکوێ بۆ لاریانە بگەڕێم بەناچاری رۆشتمەوە سەر شەقامی سەرەکی و بەدوای هۆتێلێکی بچوک دەگەڕام تا بۆ ئەم شەو لێی بمێنمەوە و بەیانیش بیرێک بۆ لاریانە بکەمەوە خۆ ئەگەر لەژێر زەویش بێت هەر دەیدۆزمەوە ، کەمێ ترسی ئەوەم هەبوو سەربەکڵاو بمدۆزێتەوە دڵنیام ئەگەر بەئاگا بێتەوە شێت دەبێت لە تورەییا

𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖Where stories live. Discover now