CHAPTER NINETEEN

105 25 138
                                    

لاریانە برا بۆ نەخۆشخانە بەهۆی قوڵی برینەکەی بۆیان دووریەوە روخساری هەرچەندە سەرنجراکێش بوو بەڵام ئێستا برینێکی قوڵی هەیە لەسەر روومەتەکانی جوانیەکەی نەشێواندەوە بەڵکو سەرنجراکێشتری کردووە ئەلێکس نەیویست بەجێی بهێڵێت کاتێک بێهۆش کەوتبوو لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە خۆشه تێنەدەگەشت بۆ لێرەیە
ئەی بۆچی کاتێک پێلی وا سوتا نەیویست بۆ یەک خولەکیش لایبێت
خۆشی لەخۆی تێنەدەگەشت
خۆشەویستەکەی دەوێت یاخود ئەو کچە بەدبەختە کە مەرگ لەهەموو لایەکەوە دەوری داوە



کات تێپەری


لاریانە ئێستا بەهۆش هاتۆتەوە و سەیری ئەلێکس ناکات بەڵام ئەلێکس چاوەکانی لێ دووناخاتەوە گوتی
(لاریانە هەواڵێکم پێیە بۆت)

لاریانە بەبێ هەستیەوە سەرنجی گۆڕی بەرەو ئاراستەی دەنگی ئەلێکس و گوتی
(چییە)

ئەلێکس گوتی
(لوسیا و کاسپەر و مایکڵ بۆ ئێرە دێن)

لاریانە هیچ هەستێکی لەسەر روخساری نەبوو بەڵکو بەبێ تاقەتی گوتی
(نامەوێ هیچ کەسێک ببینم ئەلێکس بمکوژە و کۆتایی بەم منداڵبازاریە بهێنە)

ئەلێکس تورەبوو گوتی
(تۆ نامری وە ناچیت بۆ هیچ شوێنێک وە کەس تۆ نابینێت تۆ هاتوویتەتە قەڵاکەی من وە هیچ کەسێک لەوێ دەربازی نابێ )

لاریانە هەناسەیەکی بێ ئەمەلی هەڵکێشا و گوتی
(من لێت تێناگەم )

ئەلێکس گوتی
(خۆشم لەخۆم تێناگەم بەڵام تۆ نابێ لە قسەی من دەربچی تێگەیشتی ئەوە لە مێشکە بچوکەکەت بگەیەنە کە تەنها بە دەستەکانی من دەمری نەوەک کەسی تر بەتایبەت کاسپەرە زۆڵ )

لاریانە هیچی نەگوت بەڵکو بەهێواشی چاوەکانی داخست بۆ خەوێکی قوڵ ئیدی هیچی بەلاوە گرینگ نییە هەر ئەوەی هەناسە دەدات بەلایەوە زیادەیە و دەیەوێ بمرێت و بێ هیوایە

تەنانەت بیر لە لوسیا ناکەتەوە بۆ چی بەرێگاوەیە یا مایکڵ یا کاسپەر کە دڵنیا نییە زیندووە یان نا














ئەلێکس لاریانەی لەسەر بێدەکەی دانا لەژوورەکەی وە دانیشت لەنزیک ئەو  گووتی
(بەیانی دەتبەم بۆ ئەوەی پێلی ببینیت ئەگەر حەز ناکەیت پێم بڵێ)

لاریانە گوتی
(نا دەمەوێ ئەو کەسە ببینم کە بڕیار بوو ببێتە خاوەنی روخسارم دوای کوشتنم)

𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖Where stories live. Discover now