POV: لوسیادەنگی کرانەوەی دەرگا هات بۆیە بە خێرای دەفتەرەکەم لەژێر جێگاکەم شاردەوە بەخێرایی بەرەو هۆڵەکە رۆشتم تا لاریانە ببینم ئەو کچە هیچ کاتێک نەمناسیوە
کاتێ بینیم دیار بوو گریابوو لێی نزیک بومەوە و پێم گوت
(چی بوە لاریانە بۆ گریاوی شتێ بوە؟)
لاریانە بە بێ تاقەتی سەیری چاوەکانی دەکردم وە دواتر چوە سەر قەنەفەکانی هۆڵەکە و دانیشت دەستی بەسەریەوە گرتبوو بەراستی سەرلێشێواوم نازانم ئاخۆ چی بوە پێم گوت
(لاریانە وڵامم بدەوە شتێ بوە کەسێک ئازاری داوی بۆ قسە ناکەی ئاخر؟)سەری بەرز کردەوە و خەندەیەکی شکاوی کرد بۆم و گوتی
(لوسی تۆ هیچ نازانی دەربارەی من بەڵام ئەمڕۆ هەموو شت ئاشکرا بوو ئیدی وابزانم ئەمڕۆ کۆتا رۆژە دەتبینم ببورە ئەگەر بە قسەکانم و کردارەکانم ئازارم دابیت)
سەرسام بووم بەو قسانە ویستم وڵامی بدەمەوە بەڵام رێگای نەدام بەڵکو یەکسەر لەباوەشی کردم ویستم قسە بکەم بەلام ئەو گوتی
(لوسی تۆ تەنها هاورێم نی تۆ خوشکی منی خۆشم دەوێ لەبیر مەکە باش وە..)
لاریانە قسەکەی تەواو نەکرد لەو کاتە دەنگی کرانەوەی دەرگا هات بەخراپی من پشتم لە دەرگاکە بوو نەمدەبینی کە کێیە بەڵام روخساری لاریانە بەتەواوی گۆڕا وەک ئەوە کابوسێکی بینیبێ من بە زانین خوازی ئاوڕم دایەوە بەڵام شتێ بەر سەرم کەوت ئیدی ئاگام لە دونیا نەما تەنها دەنگێکی قوڵم گوێ لێ بوو کە گوتی(تۆی سۆزانی بۆت نییە من ببینی وە تۆش سمۆرە بۆ نێو سەیارەکە)
(ئاخ سەرم ئازاری هەیە)
بە بۆڵەوە لە ئەرزەکە هەستامەوە بەڵام ماڵەکە هەر وەک خۆیەتی تەنها لاریانە لێرە نییە وە منیش سەرم بەڕادەی دۆزەخ ئازاری هەیە
بەڵام شتێکم بیرە ئەو دەنگە گوتی سمۆرە !!!
ناااا ناکرێ ئەو بێ!!!
یانی ئەوەی بەدوای لاریانە هاتبوو ئەلێکس بوو؟!!!
نا نا نا نا نا نا نا نا
من مێشکم لەدەست دەدەم بەهۆی ئەو هەموو پرسیارەی ناو مێشکم بەخێرای مۆبایلەکەم هێنا وپەیوەندیم بە لاریانەوە کرد بەڵام داخرابوو ناکرێ ناکرێ دەبێ قسە لەگەڵ لاریانە بکەم من تێناگەم تێناگەم دەبێ چی بووبێ قسەکانی لاریانە ئەو کابرایە ئەلێکس ئاخر سەیرە
لەو کاتە بیرم کردەوە خۆ هێشتا دەفتەرەکەی لاریانە لای خۆمە لەوانەیە هەندێ وڵامم دەستبکەوێت لەنێو دەفتەرەکەی بەڵام سەرەتا دەبێ هەندێ کاری خۆم بکەمبەبێزاری بەرەو چێتخانەکە چووم باشە خواردنمان هەیە دوێنێ لاریانە دروستی کرد کەمێک ماوە بۆ ئێوارە گەرمی دەکەمەوە ئینجا چەومە ژوورەکەی هیچی لێ نەمابوو وەک ئەوەی هیچ کەسێک لێرە نەژیابێ لەگەڵم سەیری هەموو شوێنێکم کرد هیچ یادەوەرەکی لاریانەم نەدۆزیەوە من بەبەختم کە دەفتەرەکەم لایە بەڵام نا ئەگەر لێیان بردبێتم؟!
بەخێرایی بەرەو ژوورەکەم چووم وە سەیری ژێر جێگاکەم کرد ئای خوایە هێشتا ماوە ترسام کە نەمابێت
YOU ARE READING
𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖
Action"باس لە کچێک دەکات کە دەیەوێ جیاواز بژی و هەر لە منداڵیەوە بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو ژیانەی دووبارەیەی کە هەموو ڕۆژەکانی وەک یەک بوون بیگۆڕێت جیاوازی بکات سەرکێشی بکات ئەگەر بە مردنی خۆشی کۆتای بێت گرینگی پێنادات لای ئەو گرینگ ئەوە بوو کە کەسێکی جیا...