من تێنەدەگەیشتم لەقسەکانی وە بێ تاقەت بووم گرینگم بە هیچ لە وشەکانی نەدا بەڵکو چاوەکانم داخست و خەو بردمیەوە
.
.
.
.
.
.
.
Pov:نوسەرکاتێ ئەو کورە ماتۆرسوارە لوسیای لەهۆش خۆی چواند هەڵگی گرت بە دەستەکانی و لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان داینا بەنەرمی وە بەرەو چێشتخانەکە چوو بینی بتڵێک ڤۆدگا کە نیوەی لێخوراوە لەسەر کەوەنتەرەکەیە هەر لەوێ قومێکی لە ڤۆدگاکە خواردەوە هەستێکی تایبەتی پێدەدا ئینجا جگەرەکەی دەرهێنا و بیری دەکردەوە کە چی لەو کچە بکات بەدەم بیرکردنەوە و چوە هۆڵەکە و لەبەرامبەر لوسیا دانیشت و بتڵە ڤۆدگاکە و جگەرەکەی هەر لەدەست بوو بەڵام تێبینی شتێکی سەیری کرد لەسەر مێزەکە دەفتەرێکی بچوک بوو کە بەرگێکی پەمەیی هەبوو وە دیار بوو لاپەرەیەکی دیاری کرابوو کە لەوێ وەستاوە لە خوێندنەوەی هەستی زانین خوازی زۆر بوو دەیویست بزانی چی لەنێو دەفتەرەکەدا نوسراوە بۆیە بتەڵەلەی دانا و دەستی درێژ کرد بۆ دەفتەرەکە و هەڵی گرت کەمێ ئەمدیو و ئەودیوی پێکرد بەڵام لە دەفتەرێکی سادە زیاتر نەبوو بە لا چاوێکەوە سەیری لوسیای دەکرد کە لەسەر قەنەفەکە بێ هۆشە دەیزانی پاش چەند سەعاتێک بەهۆش خۆی دێتەوە
دەفتەرەکەی کردەوە لەو شوێنەی لێی وەستابوو بەڵام یەکەم ڕستە کە بینی شۆک بوو"لەو کاتە زنجیری پانتۆڵەکەی کردەوە و گوتی
(ئێستا دەرسێکت فێر دەکەم تا ماوی لەبیری نەکەیت بێ ئابروو)"
ئەو رستەیە تەواو سەرنجی راکێشا بۆیە دەستی کرد بە خوێندنەوەی
دەفتەر یادگاری بەشی چوارەم
من تەواو ماندوو بووم ئەلێکس هیچ گوێی بەهاوار و تکا و پارانەوەکانی من نەدەدا ئەوەی ویستی دەیکرد تەنها وەک ئاژەڵ بوو هەموو جەستەم خوێن بوو ئەو ناپیاوە تەنها خۆی بەمن بەتاڵ کردەوە کاتێ هەستا بەسوکی سەیری کردم من چاوەکانم لەگەڵ فرمێسک تەواو ڵێڵ ببو ئەوەندەم هاوار کردبوو توانای دەربڕینی یەک وشەم نەبوو وەک جەستەیەکی مردوو داپۆشراو بە خوێن لە ئەرزی دەستشۆرەکە کەوتبووم
خۆی رێک کردەوە و بە لوت بەرزیەوە رۆشتە دەرەوە نازانم چەند کات تێپەری وە چی ڕوویدا من لەهۆش خۆم چوومخەبەرم بوەوە لەسەر جێگایەکی گەورەی نەرم بووم ژوورەکە تەواو تاریک بوو کاتێ ویستم هەستم سەرم گێژی خوارد بۆیە پاڵکەوتمەوە و بەبێدەنگی فرمێسک دەڕشت بۆ ئەوانەی کە بەسەرم هات هەمووی وەک فیلمێک لەبەر چاوم بوو وەک کابوسێکی نەبڕاوە
لەو کاتە دەرگا کرایەوە خزمەت کارێک هاتە ژوورەوە کاتێ بینی بە ئاگام بێ ئەوەی هیچ بڵێ بەپەلە لە ژوورەکە رۆشتە دەرەوە سەرم نەسورما ئاخر ئەوانە کۆیلەی ئەو خێوەن و دەبێ ئاگاداری بکەنەوە لەهەر شتێک لەم ڤێلایە
پاش چەند خولەکێک ئەو خێوە هاتە ژوورەوە لەگەڵ دوو خزمەت کار من سەیریم نەدەکرد ڕقم لێیەتی نامەوێ ئەو درندەیە ببینم کە ژیانی وێران کردم ئەو دوو خزمەتکارە هاتن و منیان کەمێ بەرز کردەوە و لەسەر جێگاکە دانیشتم دانەیەکی تریان وابزانم بەهەڵە داچووم پەرستار بوو کانولاکەی بۆ لێکردمەوە و زەخت گرتم و لێدانی دڵم کاتێ تەواو بوو هەستایە و سەری بۆ ئەم خێوە نزمکردەوە و گوتی
(گەورەم ئێستا حاڵی زۆر باشە تەنها دەبێ بۆ چەند رۆژێک پشو بدات بەهۆی برینەکانیەوە)
ئەو ئاژەڵە تەنها بەسەر ئاماژەی بەڵێی بۆ کردوو پەرستارەکە بەخێرایی رۆشت وابزانم نایەوێ بمرێت ئاخر هەموو لێی دەترسن
ئەو خزمەتکارەی کە مابوەوە لە تەنیشت جێگاکەم وەستابوو نازانم بۆ بەڵام ئەو خێوە بەو دەنگە قوڵەی قسەی کرد و گوتی
(ببیبە و بیشۆ و دواتر خواردنی تەواوی بدەرێ)
خزمەت کارەکە بەرێزەوە سەری نزم کردەوە و پێی گوت بەچاوان گەورەم من پێم سەیر بوو خۆ دەیتوانی هەر لە ژوورەکەی فەرمان بدات هیچ پێویست نەبوو بێت بۆ ژوورەکەم و خۆی لەسەر من وەک فەرمانرەوایەک پشان بدات
YOU ARE READING
𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖
Action"باس لە کچێک دەکات کە دەیەوێ جیاواز بژی و هەر لە منداڵیەوە بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو ژیانەی دووبارەیەی کە هەموو ڕۆژەکانی وەک یەک بوون بیگۆڕێت جیاوازی بکات سەرکێشی بکات ئەگەر بە مردنی خۆشی کۆتای بێت گرینگی پێنادات لای ئەو گرینگ ئەوە بوو کە کەسێکی جیا...