.
.
.
Pov:لوسیانزیکەی هەفتەیەکە ئێمە لە ئیستۆنیا(Estonia)ین لە ناوچەیەکەی نزیک سنوری باکوری رۆژئاوای رووسیا، مایکڵ و کاسپەر لەلای من قسەناکەن وە کارەکانیان نهێنیە زیاتر هەر جارێک بمەوێ خۆم تێکەڵ بکەم ئەوان رێگریم لێدەکەن یان ئەوە بابەتەکە دەگۆڕن هەر چەندە هەستم پێکردبوو کە کاسپەر دۆخەکەی لا خۆش نەبێت وە بەدڵی نەبێت هەر چیەک بێت گرینگی پێنادەم تەنها دەمەوێ زوو لاریانە بدۆزمەوە وە دڵنیا ببمەوە لە سەلامەتی ئەو
ماوەیەکە ئاگادارم کاسپەر زۆر گۆڕاوە لەو کاتەوەی ئەوم بینیەوە لەبیرمە کە زیاتر نزیکم دەکەوتەوە بەڵام ئێستا زۆر سەرقاڵ دیارە وە تەنها بەلامدا تێدەپەرێت بێ ئەوەی سەیرم بکات هم کێشەم نییە من سەرنجی ئەوم ناوێ دڵنیاشم تەنها جەستەی منت دەوێت نە زیاتر
ئەمە نزیکەی پێنجەم جارە هەمان دەفتەر یادگاری لاریانە لەسەرەتاوە تا کۆتاییم دووبارە خوێندەوە دەمەوێ نیشانی کاسپەری بدەم بەڵام دڵنیا نیم لەبیرمە جارێک لە دەستی منی بینی بەڵام لێیم شاردەوە ترسام لێم ببات
بەڵام ئێستا هەستێک وام لێدەکات نیشانی بدەم و بیخوێنێتەوە هەستم بە گومانێک کرد کاتێ مایکڵ پێی گوتم کە نیشانی کاسپەری نەدەم ئایا بۆ دەبێ نیگەران بێت تا ئەو نەیبینێت؟ دەبێ شتێک هەبێت ؟ ئایا مایکڵ درۆ دەکات یاخود کاسپەر شتێکی هەیە کە من نایزانم؟ تێناگەم بەڵام تاقی دەکەمەوەئێستا کاتژمێر چواری ئێوارەیە کاسپەر تازە هاتۆتەوە لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە دانیشتوە وە سەیری مۆبایلەکەی دەکات وە تورە دیارە جگە لەوەش مایکڵ رۆشتۆتە سەرتاشخانە وە گوتی دواتر دەچێتە شوێنێک کاری هەیە بۆیە درەنگ دەکەوێت ئەوەم بە هەل زانی تا خۆم لە کاسپەر نزیک بکەمەوە وە دەفتەرەکەم هەڵگرت و رۆشتم لە نزیک کاسپەر دانیشتم وە وام کرد کە بتوانێت وشەکانی نێو دەفتەرەکە بەئاسانی بخوێنێتەوە ئەگەر سەیری کرد
بە هێواشی دەستم کرد بە خوێندنەوەی چەند خولەکێک تێپەری نەکرد کاتێ بینیم کاسپەر سەرنجی چۆتە سەر دەفتەرەکە وە بە گومانە منیش وامکرد زیاتر گومانم لێبکات کاتێ رێک سەیریم کرد و پێم گوت
(شتێک پەیوەندی بەتۆوە نەبوو مەیخوێنەوە )کاسپەر بە خەندەیەکی گاڵتەجارانەوە دواو و گوتی
(هەر چیەک بمەوێ دەیخوێنمەوە تۆش بۆت نییە رێگریم لێبکەیت)هەنگاوێکی سەرکەوتووم نا کاتێ وام لە کاسپەر کرد زیاتر بیخوێنێتەوە و وا گومان بەرێت کە هیچ کەس بۆی نییە رێگری لێبکات ئەگەر بیەوێ ئەوەی نێو دەستەکانم بخوێنێتەوە
بۆیە گوتم
(من ناهێڵم تۆ ئەمە بخوێنیەوە دڵنیا نیم لار...هیچ هیچ دەبێ برۆم کارێکم هەیە)
YOU ARE READING
𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖
Acción"باس لە کچێک دەکات کە دەیەوێ جیاواز بژی و هەر لە منداڵیەوە بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو ژیانەی دووبارەیەی کە هەموو ڕۆژەکانی وەک یەک بوون بیگۆڕێت جیاوازی بکات سەرکێشی بکات ئەگەر بە مردنی خۆشی کۆتای بێت گرینگی پێنادات لای ئەو گرینگ ئەوە بوو کە کەسێکی جیا...