CHAPTER TWENTY-THREE

53 19 23
                                    


لەبەرامبەر مایکڵ دانیشتم وە لاریانە لە تەنیشتم بە تێنەگەیشتنەوە گووتم

(یەکێک روونیدەکاتەوە چی دەگوزەرێ لێرە)

لاریانە دەستی لەسەر دەستم دانا و گووتی

(من شووم بە یەکێک لە هاوبەشی کۆمپانیایی ئەلێکس کرد دوای ئەو من دەبوو بەرێوەی ببەم کار و بارەکان وە من جیۆڤانیم ناسی خەمت نەبێ ئێوارە دەیبینی کاتێ لەکار گەرایەوە وە مایکڵیش خۆی هات بۆ ئێرە دوای ئەوەی نێوانی لەگەڵ کاسپەر تێکچوو وە کاسپەر پێی گووت لێی دوور بکەوێتەوە هەر چیەک بیەوێ بۆ خۆی بکات و ژیانی خۆی بژیت وە نیوەی سامانەکەشی ۆا بە مایکڵ ئیدی مایکڵیش هاوبەشێکە لە کاری کۆمپانیا)

سەرسام ببوم وام زانی مایکڵ ئێستا لە دۆزەخە وە بەدەستی کاسپەر کوژراوە

لەنێو بیرکردنەوە ببوم دەربارەی لاریانە و ئەو کەسەی جیۆڤانی ناوە کە چۆن وا زوو لاریانەی دووگیانکردووە

کە لەگەڵ دەنگی مایکڵ بە ئاگا هاتم کاتێ پرسی

(ئەی کاسپەر ؟)

دڵم دەستی کرد بە نیگەرانی دەربارەی کاسپەر وە گووتم

(ئاگام لێی نییە دوای ئەوەی زانیم منی دەوێت بەخێرایی رۆشتم وە هاتم بۆ ئێرە)

مایکڵ گووتی
(لوسیا بگەرێوە برۆ بۆ لای کاسپەر ئەو دەستی لە زۆر شت هەڵگرت هەتا لە تۆڵە کردنەوەی خوێنی باوکی تەنها لەبەر تۆ تا لەگەڵ لە کوردستان لەگەڵ ئەو بژی ئێستاش تۆ هاتویتەتەوە بۆ ئێرە مەگەر شێتی یانی نایبنی کاسپەر چۆنە بۆت لەو ماوەی لەگەڵی بووی چی نەما بۆت نەکا هااا)

مایکڵ سەرەتا لەسەرخۆ بوو بەڵام دوایی بەهاوارەوە کۆتایی هێنا

راستیش بوو بەڵام من چاوەکانم لە ئاستی کوێر بوون

لاریانە دەستی منی بەردا وە گوتی

(رابردوو لەبیر مەکە بەڵام ئەگەر پیاو بیەوێ دەگۆرێ ئێستا کاسپەر دەیەوێ لەگەڵ تۆ بێت لەخۆتی دوور مەخەرەوە )

بیرم لە قسەکانی لاریانە و مایکڵ دەکردەوە ئینحا هەڵسام و گووتم دەچم پەیوەندی بە کاسپەرەوە دەکەم













Flash back

کاسپەێ بە زۆر و زۆرداری منی لەگەڵ خۆی بردە نیشتیمانەکەی وەک خۆی دەیگوت من کورە کوردەکەم منیش پێدەکەنیم ئاخر هیچ بە کوردێک نە دەچوو هەتا زمانەکەشی

لەنێو فرۆکە کاسپەر دیار بوو زۆر ماندوو ببوو بە دانیشتنەوە خەوی لێکەوتبوو کاتێ بینیم سەری زۆر نارێک بوو بۆیە بە هێواشی وام لێکرد سەری بخاتە سەر شانم

بیرم دەکردەوە ئەم کورە سەرشێتە هۆ ئەگەر رقەکەی دڵی لابەرێت قۆزترین و باشترین مدپیاو دەبێت تا ئێستا بینیبێتم

هە خۆشم بە خۆمم دەگووت لە تایپی منیشە

ویستم دەست لە قژی بدەم کە هاتبوە سەر روخساری بەڵام لەو کاتە دەستم گیرا

وای عەرز قوتم بدە کاسپەر ئەوەندە بێ چاوورووە ئێستا ئەوەی پێی خۆش بێ دەڵێ

گوتی
(دەست لە قژم مەدە کاتێ نوستووم لە جیاتی ئەوە رێگەم بدە لەسەر سینەت پاڵکەوم)

سور بوم ەوە نەمزانی چی بڵێم بێ ئەوەی قسە بکەم و سەرنجی بدەم رووم بەرەو لایەکی تر سوراند
بەڵام بە دەستەکانی بە سوکی سەری جوڵاندم و وای مرد دووبارە سەیری چاوەکانی بکەم و گووتی

(دەی لوسی زۆر ماندووم)

دەنگی زۆر خۆش بوو وە خەواڵوش بوو بۆیە گووتم

(تەنها ئەمجارە)

بەیەکی حیزانەی کردوو لەسەر سینەم خەوت تا گەیشتین

منیش خەوم لێکەوت بە دەنگی کاسپەر هەڵسام کاتێ دەی گوت هەڵسە دەڵێی ورچی
















شەوێک بە ماندوێتی گەرایەوە شوقەکە کاتێ منی بینی اەسەر جێگاکە رێک هات خۆی هەڵدا سەرم یەک بەو ژوورە هاوارم دەکرد هەڵسێ وا دەمرم بەڵام دەیگوت

(بەرگی ئەوەندە نەگری بەرگەی کاری تر هەر ناگری)

ویستم بە دەست سنگی پاڵنێم بەڵام ئەو بە خێرایی هەردوو دەستی منی لەسەروو خۆمەوە راگرت وە بە دەستەکەی تری دوو قۆپچەی کراسەکەمی ترازاند بەشێک لە سینەم دیار بوو کەمێ ترسام کاسپەر نیگاکانی لەسەر سینەم گواستەوە سەر چاوەکانم و کەمێ وا سەیری کردم ئینجا هاتە پێشەوە و ماچی کردم وە بە هێواشی دابەزی تا گەشت بە سینەم دڵم زۆر خێرا لێی دەدا ترسم هەبوو ئاخۆ چی دەکات بەڵام هەمووی ئەوەی کردی هەڵمژینی هەناسەیەکی قەڵبوو ئینجا سەری بەرز کردەوە و گوتی



تۆ من سەرخۆش دەکەی



_______________________________________




I hope u like it









𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖Where stories live. Discover now