.
.لاریانە لەگەڵ باوکم مرد لەگەڵ یادگاریەکانیشم سوتام ئیدی منێک بونی نییە بووم بە بوکەڵە
.
.
.
.
.بێ ئەوەی هیچ لەگەڵ خۆم بهێنمەوە کە تەنیا جلەکانی بەرم بۆم مابوەوە لەو ماڵە سوتاوەم ئێستا هەر بەناچاری دەبێ لەگەڵ خێوەکە بژیم
تا ئەو کاتەی گەیشتینەوە ڤێلاکە من لەناو ڕێگا بەبێ دەنگی فرمێسک لەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە سەرزل هیچ قسەیەکی نەدەکرد تەنها زۆر هێمن بوو ئەسڵەن نەمبینی تەلەفون بۆ ئەو خێوە بکات ، هیچ هێزێکم نەبوو تەنها دەمویست ئەو شەوە تا بەیانی تێر بۆ لاریانە بگریم بۆ خۆم بگریم بۆ ژیانە شێواوەکەم کە نازانم دواتر چیم بەسەر دێت
گەیشتینەوە ڤێلاکە بە هێواشی دابەزیم لە سەیارەکەی و بە هێمنی بەرەو دەرگای سەرەکی دەرۆشتم کە سەرزل بە قاچە درێژەکانی لەلای دەرگاکە چاوەرێم بوو کە گەیشتمە لای لانەچوو لەسەر ڕێگام تا بچمە ژوورەوە بۆیە سەرم بەرز کردەوە بە چاوە فرمێسکاویەکانم سەیرم کرد ئەو سەیری هەموو روخسارمی دەکرد پاشان دەستێکی هێنا بە کوڵمەم و فرمسێکەکانی سریم منیش نەمتوانی زیاتر وا خۆم رابگرم دامە پرمەی گریان بەڵام چ گریانێک واهەست دەکەم بۆ مەرگەساتی خۆم دەگریم وەک منداڵێککاسپەر دەستی لادا لەسەر روخسارم و دەستی برد بۆ گیرفانی و شتێکی دەرهێنا کە سەرم سورما کاتێ بینیم
ئەو جگەرەیەکی بۆم راگرتبوو
منیش بە دوودڵی لێم وەرگرت و لەسەر لێوم دامنا ئەویش بۆی داگیرساندم
من پێشتر جگەرەم کێشاوە بەڵام هەموو کات نا تەنها هەندێ جار جگەرەی باوکمم دەدزی ئەوەش ماوەیەک بوو دواتر وازم هێناپاش ئەوەی بەبێدەنگی لە بەردەم دەرگای سەرەکی ڤێلاکە من و کاسپەر بەبێدەنگی وەستا بووین جگەرەمان دەکێشا دەنگی شکانی شوشەیەک هات بۆیە کاسپەر چوە ژوورەوە بۆ ئەوەی بزانێ چی بوە منیش هەروا وەستا بووم جگەرەکەم تەواو بوو
کاتێ هاتەوە دیار بوو تورە بوو کەمێ سەیری منی کرد و گوتی
(وەرە بچینە ژوورەوە ژوورەکەت نیشان بدەم)
منیش سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند و گوتم
(پاکەتی جگەرەکەتم بدەرێ من لە جاخچەکە دەبم)
هەناسەیەکی هەڵکێشا و کەمێ سەری خوراند ئینجا گوتی
(سەیرکە سمۆرە من ئەوە نادەم بەتۆ نامەوێ گەورەم لێم تورە ببێ بە ئەقڵی لەگەڵم وەرە )
بە بێزاری سەیرم کرد و گوتم
(پێی دەڵێم هی خۆمە تۆ بیدە بە من سەیرکە کاسپەر وا دەبینی حاڵم باش نییە توخوا ئەمشەو لێم گەرێ)کاسپەر بە بێزاری پاکەتە جگەرەکەی لە گیرفان دەرهێناو دایبەمن لەگەڵ چەرخەکەی و گوتی
(جوا گوێ بگرە کە چویتە ژوورەوە قاتی دووەم رێرەوی دەستە چەپ ژووری سێیەم هی تۆیە باشە)
منیش سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند و یەکسەر رۆشتم بە خێرای بۆ نێو باخچەکە کە گوێم لە بۆڵە بۆڵەکانی کاسپەر بوو لە دوامەوە بەڵام گوێم پێ نەدا تەنها دەمویست بەتەنیا بم بۆ ماوەیەک
YOU ARE READING
𝙇𝙖𝙧𝙞𝙖𝙣𝙖
Action"باس لە کچێک دەکات کە دەیەوێ جیاواز بژی و هەر لە منداڵیەوە بیری دەکردەوە کە چۆن ئەو ژیانەی دووبارەیەی کە هەموو ڕۆژەکانی وەک یەک بوون بیگۆڕێت جیاوازی بکات سەرکێشی بکات ئەگەر بە مردنی خۆشی کۆتای بێت گرینگی پێنادات لای ئەو گرینگ ئەوە بوو کە کەسێکی جیا...