کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤☦︎
دووایی خوێندنەوەی کەمێک کۆمێنتی تر و قسە کردن هەریەک لە جیسوو و کوک ڕۆیشتنە کوک ... لە ڕاستیدا ئەمە ماڵی کوکە بەڵام کوک ژوورێکی تایبەتی بۆ جیسوو و جیمین داناوە لە ماڵەکەی ! بۆ ئەوەی هەرکاتێ جیمین یان جیسوو هاتنە ماڵەکەی کوک شوێنێکی ئاسوودەیان هەبێت بۆ خەوتن
.
.
.دووایی شەوێکی ناوازە لە کۆتایدا خۆر وازی هێنا لە خۆ شاردنەوەو ڕووناکیەکەی بە سەر شاردا بڵاو کردەوە و وای کرد هەنێک لە خەڵکی لە خەوە شیرینەکانیان هەڵبستن و هەنێکی تریش ئەسڵەن هەر نازانن ڕۆژیش داهاتووە بە هۆکاری ئەوەی تا ئێستا لە خەوێکی قوڵدان
کوڕێکی کیوت و چاو ڕەش چاوەکانی بە هێواشی کردەوە و خێرا چەند جارێک دای خستەوە بۆ ئەوەی دەورو بەری بە ڕوونی ببینێت
سەیرێکی کاتژمێرەکەی کرد و بینی کاتژمێر 8تە بە هێواشی لە ژێر جێگاکەی هاتە دەرەوە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشت
لەوێدا گەرماوێکی کورتی کرد بە ئاوی سارد و کە تەواو بوو تەنها خاولیەکی بچکۆلەی لە کەمەری ئاڵاند
دووایی ڕۆیشتە پێش دەست شۆرەکەو ددانی شوشت و لە گەرماوەکە ڕۆیشتە دەرەوە ... جلێکی لەناو تاکەکە دەرهێنا و جەستەی وشک کردەوە جا جلەکەی پۆشی
قژی بە خاولیەکی بچکۆلە وشک کردەوە و بە شێوەی ئاسایی خۆی لێی گەڕا واتا هیچ دەستکاریەکی نەکرد
دووایی تەواو بوونی هەموو شتێک دەرگای ژوورەکەی کردەوە ... هەر لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە بۆنی خواردنی خۆشی کرد .. بزەیەکی جوان لەسەر لێوە باریک و پەمەییەکانی نەخشا و هەر بەم شێوەیە ڕۆیشتە خوارەوە بۆ چێشت خانەکە
سەیرێکی چێشت خانەکەی کرد و بە بزەیەکی جوانەوە وتی " بەیانی باش نوونا .. ئەبینم نانی بەیانی درووست ئەکەی "
جیسوو بزەیەکی کرد و ئاوڕی بۆ کوک دایەوە و وتی " بەیانی تۆش باش کەروێشکی بچوک ، وە هەروەها بەڵێ ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆتدا نانی بەیانی دەخۆیت و پێویست ناکات بچیتە ماڵی جیمین "
کوک بە کیوتیەوە وتی " لە کۆتایدا نانی بەیانی لە ماڵەوە یەسس سپاس نوونا ئەگەر تۆ نەبی من قەت نانی بەیانی لە ماڵەوە ناخۆم "
جیسوو کەمێک پێکەنی و وتی " لە مەودووا زوو زوو دێمە ماڵەکەت چۆنە ها؟ بۆ ئەوەی نانی بەیانی لە ماڵەوە بخۆیت "
کوک " نەخێر ئیتر من ئەوەم زۆر بەدڵە ئافەرین نوونا زوو زوو وەرە بۆ ماڵەکەم هەم بە تەنها بێزار دەبم "
YOU ARE READING
𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎
Actionئەو چاوانەی کە دەرگای ڕوونـاکیان بۆکردمەوە ، چاوێک کە تـوانی لەم تاریکی و گێژەڵۆکەی ناخــم دەرمبێـنێت تــوانی لە جـەمسەرێــکی بــێبەزەیی ڕزگــارم بــکات "هــەست بە لێــدانی بــەزەیـی دڵـم نــاکەم ، ســـەرم زۆر قەرەباڵغە ، مـ مـن نــازانم بــۆچی ئەو...