𝔗𝔴𝔢𝔫𝔱𝔶 𝔱𝔥𝔯𝔢𝔢

173 28 25
                                    

کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤

☦︎

تێپەڕاندنی کات """

ڕۆژ و مانگەکان تێپەری سێ مانگ بەسەر ئەو شەوەدا تێپەڕی ئایا کاتەکان زۆر زوو ناڕۆن؟

لەم ماوەیەدا تایکوک بە تەواوی زۆر ڕێک کەوبتوون لەگەڵ یەک

پاش مانگێگ لەیەک نزیک بوونەوە تێی داوای خۆشەویستی لە کوک کرد بەڕاستی داوا لێکردنەکە زۆر لەبیرنەکراو بوو بوە جوانترین یادگاری بۆ هەرووووکیان

ئەو ڕۆژە ...

تێی ویستی بە شێوەیەکی جیاواز داوای خۆشەویستی لە چاو ڕەشەکەی بکات زۆر جیاواز کە لەسەر شاخێکی کەمێک بەرز و جواندا بوو

تێی بە تێلێکی چەند خولەکی بە تاقانەکەی وت کە چوونەدەرەوەیەکی لە بیرنەکراو دەکەن چاو ڕەشەکە بە خۆشحاڵیەوە ڕازی بوو و دوواتر ڕۆشت خۆی ئامادە بکات

تێی هەموو شتێکی ئامادە بوو هەموو پێداویستیەکانی چونە دەرەوەکە تەنانەت خۆشی ئامادەبوو ئەو بە تەواوی جوان بوو زۆر جوان

لەبەر دەرگای ماڵی چاو ڕەشەکەی وەستابوو بە هێمنی و چاوەکانی لەسەر دەرگاکە بوون کە ئەزانێ چەند کەمێکی تر جوانترین کەس دەردەخەن

بێگومان هەر بەم شێوەیەش بوو جونگکوکێکی نازداری دەرخست

تێی بە بێدەنگی سەیری دەکرد و وشەیەکی نە دەدۆزیەوە بۆ وەسف کردنی ئەوەی چاوەکانی دەیان بینی جا چ جار بێ وشە نەبوە؟

دەرگای لای ڕاستی سەیارەکە کرایەوە و دووبارە جونگکوکی دەرخست و لەسەر کوشینەکە جێگیر بوو و هەر دووای چەند چرکەیەک چەند وشەیەکی وت " تێیشی چۆنیت؟ چۆن بوو بریارت دا بچینە دەرەوە؟ "

تێی لەو کاتەدا کەمێک شپرزە و بێ قسە بوو چی پێ بڵێ ئاخر؟بە جۆرێکی شپرزە وتی " هەروا حەزم پێی کرد "

ئەو بە دەست خۆی نیە هەر کاتێک چاوڕەشەکەی دەبینێ بەم شێوەیە بێ قسە و شپرزە دەبێت

بێگوومان کوک لەگەڵ ئەو شێوازەی  تێی ڕاهاتوە بزەیەکی کرد و هیچی نەوت

تێیش بە هێواشی دەستی بە شۆفێری کرد

چەندین خولەک تێپەڕی بێدەنگیەکی بێزارکەر لە نێوانیان دابوو وە ئەوە کوکی نائاسوودە دەکرد بۆیە دەستی کرد بە وتنی چەن وشەیەک " بڕیارە بڕۆینە کوێ ئەمجارە؟ "

تێی بە هێمنی و بزەوە وەڵامی دایەوە و وتی "
ئەم جارەیان زۆر جیاوازە بەڵام دڵنیابە نایڵێم کوێیە دەمەوێ سوپڕایز بێت "

کوک  بە شێوەیەکی کیوت و نازدار وتی " سێری من بکە پێم بڵێ دەی؟ تا ئەوکاتە من ناتوانم چاوەڕێ بکەم!"

𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎Where stories live. Discover now