𝔈𝔩𝔢𝔳𝔢𝔫

140 54 324
                                    

کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤

☦︎

هەر کەسەو لە سەیارەی خۆی بوو تەنها کوک بە تەنها بوو جیسوو و یۆنگی و جیمین لە یەک سەیارە بوون و هۆپی و تێیش بەیەکەوە بەڵام کوک کەسی لەگەڵ نەبوو

ئەوان ڕۆیشتنە گەورەترین مۆڵ لە سیئۆل بۆ بازاڕی کردن

لە کۆتایدا هەموویان گەیشتنە ئەوێ و هەر سێ سەیارەکەیان لە نزیک یەک ڕاگرت و لە نێو سەیارەکە هاتنە دەرەوە

هەموویان لە نزیک یەک وەستان و کوک هەرزوو ڕۆیشتە لای جیسوو و جیمین و وتی " واهـ دەمێکە نەهاتوومەتە مۆڵ بۆ ئەوەی بازاڕی بکەم باشبوو وتم بێینە ئێرە "

جیسوو " ڕاستە منیش دەمێکە نەهاتووم کۆتا جار لەگەڵ تۆ بووم کاتێک هاتمە مۆڵ "

کوک " ئا وایە بیرمە "


جیمین " چۆن دەتوانن وا درەنگ درەنگ بڕۆن بۆ بازاڕی کردن؟ من هەموو حەفتەیەک ئەچم "

جیسوو " ئێ بۆیە یۆنگی داماو دایمە ئیفلاسی کردووە "

جیمین بە فیزەوە وتی" جا پارەی یۆنگی بۆ من نەبێ بۆ کێیە . ئەی وانیە شیرینەکەم؟ " لە کۆتا وشەکانی سەیری یۆنگی کرد

یۆنگی " بە دڵنیاییەوە هەمووی بۆ تۆن نازدارەکەم "

جیسوو " دەی دەی دەست بە ڕۆمانسیەت مەکەن "
جیمین " تۆش خۆشەویستێک بۆ خۆت بدۆزەوە و وا ڕۆمانسی بن "

جیسوو " نچ وا ژیانم خۆشترە .. دوواتر کوک ئەوە کوا ملووانکەکەی ملت؟ "

کوک " ئاهـ ئەوە لەو چەند ڕۆژە وا دیارە لێم ون بووە خۆشم ئەمڕۆ کاتێک خۆم ئامادە دەکرد سەرنجم دا لە ملم نە ماوە "

جیسوو " ئۆو لام ناخۆش بوو چونکە تۆ ئەو ملووانکەیەت زۆر خۆشدەویست هیوادارم بی دۆزیتەوە  "

تێی کەمێک ڕاوەستاو لە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەی شتێکی دەرهێنا و ڕۆیشتە لای جونگکوک و وتی " وابزانم ئەوە ئەو ملووانکەیە کە تۆ بە دووایدا دەگەڕێی ڕاستە؟ "

کوک کەمێک سەرسام و هەروەها دڵخۆشیش بوو و وتی " ئۆهـ زۆر سپاس تێی خۆیەتی  ... بەڵام تۆ لە کوێ دۆزیوتەتەوە؟  "

تێی " ئامم لە کۆنسێرتەکەی دوێنێ شەو کاتێک تۆ ڕۆشتی ئەمەت لێ کەوت و پاسەوانێک بە خێرایی هەڵی گرتەوە و ئەو زۆر بانگی کردی بەڵام تۆ وەڵامت نەدایەوە وە منیش لای خۆم هەڵم گرت بۆ ئەوەی ئەگەر ڕۆژێک تۆ ببینم پێتی بدەمەوە کە وا دیار بووە ئەمڕۆ بێت "

کوک " ئۆوو زۆر سپاس بۆتۆ "

تێی بزەیەکی کرد و وتی " شایەنی نیە کوکی .. باشە کەوایە دە تەوێ لە ملتی بکەم؟ "

کوک بە بزەیەکی جوانە وتی " بەڵێ لە ملمی بکە"

تێی ڕۆیشتە دوواوەی کوک و دوواتر ملووانکەکەی لە مل کرد

کوک بە بزەوە دەستی لە ملووانکەکە دا و وتی " زۆر سپاس تێی کە ئاگاداری ملووانکەکە بوویت "

تێی " شتێکی وام نەکردووە ئەزیزم "

جیسوو چاوی سووڕاند لە ڕۆمانسیەتی ئەمانە

جیمین " هاوڕێیان سەیرکەن ئەم دووکانە جلی زۆر جوانی لێیە ! "

ئەوانی تریش جلەکانیان لە دوورەوە بە دڵ بوو بۆیە ڕۆشتنە نێو دووکانەکە

.
.
.

پارتەکی تریش لۆ ئەوڕۆ ! مەرجەکان تەواو بکەن وەبی لە ڕۆژەکی وا چەند پارتەکتان لۆ دانێم ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن

300 coment = new part

𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎Where stories live. Discover now