کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤☦︎
Pov Jungkookدووایی سڵاوکردن هەرزوو چاوەکانم تێی قۆزیان بینی ئەو زیاد لە حەد قۆز بوو بە سەرسامیەوە سەیری دەکردم ... لە کۆتایدا لەسر کورسیەک لەلای جیمین و جیسوو دانیشتم
جیسوو هەرزوو شتێکی چرپاند لەلام " ئەمە چیەوە؟ سەیری زاوا چۆن شۆک بووە "
منیش بە فیزەوە وتم " بێگومان دەبێ هەر وابێت چونکە من جوانترین کەسم ئەزیزم "
.
یۆنگیش شتێکی چرپاند لای تێی " بەسە پیاو بە چاوەگانت خواردت داماوە "تێی " دە زۆر جوانە ناتوانم بوەستم لە سەیر کردنی "
یۆنگی " ئاخر ئێستا دانەیەکی لێ بدەی ئەڵێن پیاوە خراپە ئاخر شوورەییە کاکە وا سەیری بکەی کە کردتە هاوسەرت حەزدەکەی بیخۆ"
تێی چاوەکانی سوڕاند و وتی" دەی باشە تۆش واز ناهێنی "
یۆنگی " باشە هاوڕێیان با خواردن داوا بکەین ! "
لە دووایدا خواردنەکانیان داوا کرد و چاوەڕێ بوون بگات بە دەستیان و ئینجا دەست بە نانخواردن بکەن
جیسوو " باشە هاوڕێیان لە دووایی نانخواردن چی بکەین؟ "
کوک " بازاڕی کردن؟"
جیسوو " شتێکی جوانە لە دووایداش ؟ ئامم ... بەڕای ئێوە پیاسەیەک لە نێو شەقامە قەرەباڵغەکانی سیئۆل چۆنە؟ "
هۆپی " من لام شتێکی باشە چونکە دەمێکە وا بەناو شاردا نە گەڕاوم "
تێی " ئەی چونکە دایمە خەوتویت "
هۆپی " بێدەنگ بە مناڵ لە تۆ گەورەترم "
تێی تەنها نەیوت زیاتر قسە بکات تەنها چاوەکانی لە هۆپی سوڕاند بە بێزاری
لە کۆتایدا خواردنەکان گەیشتن و هەریەکە و دەستی کرد بە خواردنی ئەوەی داوای کردبوو
لە ناکاو تێی بە دەمی پڕ خواردنەوە وتی " باشە کێ وتی ئێمە ئەو کۆبوونەوەیە بکەین؟ بەڕاستی ئەو کەسەی وتویەتی زۆر ئاقڵە "
جیسوو بە پۆزەوە وتی " من بووم وتم با کۆبوونەوەیەکی وا ڕێک بخەین ... چونکە کەروێشکەکەم ئەم ماوەیە شتێکی وا نەبوو پێوەی سەرقاڵ بێت "
تێی " ئافەرین بۆ تۆ باشترین کارت کردووە هەروەها کەروێشک مەبەستت جونگکوکە؟ "
جیسوو " بێگومان دەزانم من هەمیشە باشترین کارەکان دەکەم وە هەروەها بەڵێ تۆ زۆر زیرەکی چۆن زانیت؟ "
تێی " چونکە جونگکوک ڕووخساری لە کەروێشک دەچێت بۆیە هەستم کرد کە ئەوە "
جیسوو همێکی کرد و سەری بە ئەرێ جوڵاند
هەموویان بە ئاسوودەی خەریکی نانخواردن بوون و جار جار باسی شتێکی جیاوازیان دەکرد
لە ناکاو کچێک کە هەر دیار بوو کچێکی بێتام و فیتنە چیە هاتە لای تێی
بە ناز و مەکرەوە وتی " ئووپا دەتوانیت ئیمزایەکم بۆ بکەیت؟ "
هەر دیار بو بە ئەنقەست خۆی وا بەناز و مەکر کردووە و سەوتی ناسک کردۆتەوە ... زۆر خۆی لە تێی نزیک کردبوویەوە و جلێکی ناشرین و نەگونجاوی لەبەر بوو
لەم نێوەندەدا کوک خەریک بوو لە غیرە کردندا بمرێت
تێی بە سەیریەوە سەیری کچەکەی دەکرد و بە ناچاری وتی باشە و ئیمزای بۆ کرد
کچەکە دیسان بە ناز و مەکری زیاترەوە ووتی " سپاس ئووپا تۆ زۆر قۆزیت تکایە با وێنەیەک بگرین باشە؟ "
کچەکە بە تەواوی خۆی بە تێی چەسپ کردبوو
جونگکوک بە توڕەیی هەڵستایەوە و .....
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.لە مەودووا پارتەکان وا کورت دەبن
هیوادارم بەدڵتان بی و لە کەم و کوڕی و هەڵەی ڕێنووسی ببوورنڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن
250 Coment = new part
YOU ARE READING
𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎
Acciónئەو چاوانەی کە دەرگای ڕوونـاکیان بۆکردمەوە ، چاوێک کە تـوانی لەم تاریکی و گێژەڵۆکەی ناخــم دەرمبێـنێت تــوانی لە جـەمسەرێــکی بــێبەزەیی ڕزگــارم بــکات "هــەست بە لێــدانی بــەزەیـی دڵـم نــاکەم ، ســـەرم زۆر قەرەباڵغە ، مـ مـن نــازانم بــۆچی ئەو...