کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤☦︎
ڕۆیشتمە چێشتخانەکە و چەند شتێکم خوارد چونکە هەستم بە برسیەتی دەکرد و نە دەبووایە بە سکی بەتاڵەوە وەرزش بکەم
لە کۆتایدا دەرگای ماڵەکەم داخست و کەوتمە ڕێ
شتێکی زۆر خۆشە ئەگەر من و تێی ببینە خۆشەویست ... نازانم بۆچی ئێستا بیر لەوە دەکەمەوە بەڵام بەڕاستی هەست دەکەم ئەوم زۆر زۆر خۆشدەوێت ... بە یەک بینینی ئەو لە نزیکەوە ئەو هەموو شتە ڕوویاندا
لە کۆتایدا بینینی شوێنی دڵخوازم بە کراوەیی دووای چەند ڕۆژێک لە داخران ... بێگوومان ئەوە باشترین شتە کە ئەمڕۆ بینیم
لە ناو سەیارەکەم هاتمە دەرەوە و ڕۆیشتمە ژوورەوە یەکەم شت هەستم پێی کرد بۆنی ژوورەکە گۆڕاوە لە بۆنی لاڤێندەرەوە گۆڕاوە بۆ بۆنی شلیک بۆنێکی ئارام کەرەوە بوو زۆر قوڕس نەبوو
بە بزەوە سەیری ناوەوەم ئەکرد ئێستا زۆر جوان بووە زیاتر هەست بە ئارامی دەکەم تیایدا
دوواتر دەستم بە وەرزش کردن کرد
.
.
.
.ئۆهـ ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووم تۆڵەی چەند ڕۆژەم کردەوە کە لەوێ نەبوومە هههه
لە کۆتایدا گەیشتمەوە ماڵەوە پیرە پیاو زۆری نەماوە خەفەتێکی باشت بدەمێ
ڕۆیشتمە ژوورەکەم و دوواتر گەرماو
گەرماوێکی ئاسوودەکەرم کرد و جلێکی جوانی دەرەوەم پۆشی و قژم لە دوواوە بەست ... قژم زۆر جوان بووە زۆریش درێژ بووە لەوانەیە ئیتر لەو درێژیەی ڕایبگرم و نەهێڵم درێژ تر بێت چونکە دووایی جوان نامێنێت
وابزانم لەمەودووا پێویستە دژەخۆر بەکار بهێنم چوونکە لە وەرزی گەرما نزیک دەبینەوە بۆیە وام کرد ... باشترین دژەخۆرم بەکار هێنا چونکە دەی ئیتر من ڕووخساری خۆمم خۆشدەوێت .... شێدارکەرەوەکی کەم ڕەنگم بۆ لێوم بەکار هێنا کە کەمێک پەمەیی بوو
دوواتر ... ئێستا هەموو شتێک تەواو؟ بەڵێ وابزانم وە زۆر جوانم بێگوومان قسەی تێدا ناکرێت
کۆتا شت بردنی مۆبایلەکەم و کلیلی سەیارەکەم بوو لەگەڵ کلیلی ماڵەوە
پێش بڕۆمە دەرەوە لە چێشتخانەکە لە نێو سەلاجەکە شیر مۆزێکم دەرهێنا بێگوومان ژیانی من واتا شیرمۆز
دەی ئێستا هیچ نەماوە بیکەم بۆیە با بڕۆینە دەرەوە !
دەرگاکەم کلیل دا و پێڵاوەکەم کردە پێم و ڕۆیشتمە دەرەوە و سەیارەکەم پێ کرد
دوواتر ڕۆیشتمە نێو سەیارەکەم و بە ڕێکەوتم بۆ کۆمپانیا
.ئوهـ دەمێکە نەهاتووم بۆ ئێرە ... سەیارەکەم لە بەردەم کۆمپانیاکە ڕاگرت و ڕۆیشتمە ژوورەوە
بزەیەکی بە فیز لەسەر لێوم بوو دەی من بەناوبانگ ترینی ئێرەم
ڕۆیشتمە ژووری ئەو پیاوە پیرە ئایش نامەوێ سەروشکلی ببینم بەس خۆشە خەمی بدەمێ
هەر بێ ئەوەی لە دەرگا بدەم ڕۆیشتمە ژوورەوە و بزەی بە فیز لەسەر لێوانم بوو
هەر بە فیزەوە وتم " سڵاو بەڕێوبەری ئازیز بیرم کردبوویت ... تۆش بیری منت نەدەکرد؟ "
بەڕێوبەرەکە بە شۆکیەوە وتی " بۆ خاتری خوا تۆ لە کوێ بوویت؟ زوو بڕۆ دەست بکە بە وێنە گرتن "
بە بێزاری سەیرم کرد و وتم " من تۆ بە چی تێگەشتووی؟؟؟ من هاتووم پێت بڵێم واز دەهێنم و کارێکی تر دەکەم .... وە درۆ و دەلە سەشم بۆ مەکە بۆخۆو کەسێکی تر بدۆزەوە ئینجا من ڕۆشتم "
.
.واهـ زۆر خۆش بوو دەی هیوادارم ئیفلاس بکا بۆ ئاوەی ئاقڵ بێت ئەوەنە چاوی لە پارەیە !
.
.
.
.
.پارتی چارەم لۆ ئەوڕۆ !!! لە هەڵەی ڕێنووسی ببوورن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
YOU ARE READING
𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎
Hành độngئەو چاوانەی کە دەرگای ڕوونـاکیان بۆکردمەوە ، چاوێک کە تـوانی لەم تاریکی و گێژەڵۆکەی ناخــم دەرمبێـنێت تــوانی لە جـەمسەرێــکی بــێبەزەیی ڕزگــارم بــکات "هــەست بە لێــدانی بــەزەیـی دڵـم نــاکەم ، ســـەرم زۆر قەرەباڵغە ، مـ مـن نــازانم بــۆچی ئەو...