𝔗𝔴𝔢𝔫𝔱𝔶 𝔉𝔦𝔳𝔢

207 27 14
                                    

کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤

☦︎

با جیابینەوە

.
.
.
.
.
.
.

Pov V

بوەستە من دڵنیام هەڵە گوێم لێبوو نانا کوکی من قسەی واناکات

بە هێواشیەوە وتم " چ چی؟ "

کوک" گوێیەکانت نابیستن؟ وتم با جیابینەوە و تەواو ! "

خۆ هەر بەڕاستی ئەڵێ با جیابینەوە ؟

" ئەزیزم سەیرکە وادیارە لە ڕێگادا بڕیارت داوە گاڵتەیکی بچووک لەگەڵ من بکەیت ها؟ بەڵام با لێرەوە بەس بێت ئەوە گاڵتەیەکی خۆش نیە باشە؟ "

کوک لێت دەپاڕێمەوە زەردەخەنە بکە بڵێ هەمووی گاڵتە بوو

کوک" مێشکت لە دەست داوە؟ گاڵتەی چی؟ لەوە زیاتر چی بڵێم ؟ ئەڵێم با جیابینەوەە بۆ خاتری خوا "

نا کوک تکایە شتی وا مەڵێ

" ئاخر هۆکارێکم پێ بڵێ بۆچی ها؟ بۆچی جیابینەوە؟ "

کوک" ئیتر با جیابینەوە و تەواو ! زۆر درێژە بە بابەتەکە مەدە و سویچی سەیارەکەم پێ بدە ئەگەڕێمەوە "

بە هێواشی سوویچەکەم دا پێی

" کوک ئەزیزم جارێکی تر بیری لێ بکەرەوە ها؟ هەڵەیەکم کردووە بەرامبەرت ؟ دڵنیابە چیتر نایکەمەوە بەس با جیانەبینەوە تکایە "

کوک" بێدەنگبە تۆ شێتم دەکەی ها ! بۆخۆت لێرەبە "
دوواتر ڕۆیشتە نێو سەیارەکە و ڕۆشت

دڵبەرەکەم بەبەرچاوی منەوە ڕۆیشت نەمتوانی ڕێگری لێبکەم ئاخرر بۆچی ؟ هەڵەیەکم کردبوو بەرامبەری؟ بۆچی وات کرد بۆ خاتری خواا؟

جەستەم زۆر لاواز بووە هەستەکەم ناتوانم بڕۆم ئاخر ئەژنۆم شکا دووای ئەو

ڕۆیشتمە نێو ئەو خانووەی کە وا بڕیار بوو چەندین یادەوەری جوان و لە بیرنەکراوی تێدا تۆمار بکەین

دەرگاکەم پێوەدا و دەنگێکی گەورەی دەرکرد ... خۆشم لەسەر عەرزە دارەکە دانیشتم

ماڵێکی سارد و سڕ خۆ من قەرارم دابوو بەیەکەوە ئێرە گەرم بکەینەوە

بەڵام هیچی ڕووینەدا

ئازاری جیابوونەوە بۆ ئەوەندە سەختە؟ دڵم ئازاری هەیە بەخوا ئێستاش بەتەواوی دڵنیانیم ئەوانە ڕاستین یان خەونێکن یانیش تەنها گاڵتە؟ تکایە تەنها با ڕاستی نەبن

لە ناکاو چاوم چویە سەر ئەڵقەکەی دەستم ... ئەو کاتەی لە پەنجەم کرد چەنێ خۆش بوو یەکەم ڕۆژی خۆشەویستیمان بارانیش بوو ....

چی ئەبوو من هەر بە چاوێکی ئاساییەوە سەیرم کردبا لەو کۆنسێرتە؟ یان بۆچی کەسێک بوو کە بەبێ ئاگاداری خۆم ناسیاوم بوو؟

ئاخر کاتێ بیرم ئەکەوێتەوە چاوە ڕەش گەورەکانی ... خوایە خۆ چاوەکانی دوونیای من بوون بۆ منی لێیان دوور خستەوە؟

ئەی لێوەکانی؟ کە چیتر ناتوانم تامیان بکەم؟ خۆ دەیزانی لێوەکانی هەموو شتێکی من بوون

لە کۆتایدا خۆی ؟ مەگەر نەیدەزانی ئاڵوودەی ئەوم؟ مەگەر نەیدەزانی تەواوی کەسمە؟ خۆ من پێشیم وت وتم ژیانی من بێ تۆ هیچ نیە تۆ هەموو کەسمی ئەگەر تۆ نەبی چیتر کیم تێیهیۆنگیش بوونی نابێ

ئەترسم ئەوەندە بۆی باشبووبێتم غروور ئەوی گرتبێ و لێم جیابێتەوە

ئاخر بەخوا قسەیەکی خراپم پێی نەوت هەمیشە بەدووای باشترینەکان دەگەڕام بۆی

هێشتا ئەگەر من هەڵەم بەخوا داوای لێبووردن دەکەم لێم خۆشبە بەس بگەڕێوە بڕواکە لە دووری تۆ بەرگە ناگرم خۆ لە ئێستاوە تەنها جەستەیەکم لە یەکەم کاتژمێرەوە وا وێران بووم ئەبێ دوواتر چیم لێبێ؟

لەلایەکی تردا خۆ هەست بە دڵم ناکەم چونکە دڵم نیە .. نانا هەمە بەس لای خۆم نیە دزێک هاتوو بردی و نەیدایەوە هەر واش جێی هێشتم ... خراپەکار

نازانم مێشکم هێشتا شۆکە و ئەو ڕوداوانە قبووڵ ناکات تەنانەت ناشتوانم بگریم تەنها هەست بە ئازار دەکەم ... دڵبەری من بۆوا بێ ویژدان بووی؟ بۆچی ئاڵودەی خۆتت کردم و دوواتر بێ گرینگی دان جێت هێشتم ؟

.

.
.
.
.

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..
.

سەلاممم پارتەکی کورت بەس لەوەیە پارتی تریشمان هەبی؟ نازانممم جا لێرەوە کاتەکان دەبەمە پێش چوونکە وا پێویستاا ! وابزانم قیچەکیش لە ئاخیری وا نزیک دەبینۆۆ ئایگۆۆ

یەڵە ڕای خۆتان لەسەر ئەو پارتەی برێن و خۆشمدەوێن قشتەکانمم .. بەباییی

𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎Where stories live. Discover now