𝔗𝔴𝔢𝔫𝔱𝔶

141 47 6
                                    

کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤

☦︎

جیسوو ئاسوودە بوو بەوەی کە کوک باش دەبێت بە بینینی تێی وە ڕۆیشتە ژوورەوە

دووایی چەند خولەکێک دەرگاکە لە لایەن یۆنگی و جیمین کرایەوە

جیمین بە خێرایی پرسی " ئەو باشە؟ دکتۆر چی ووت؟ باش دەبێتەوە؟ "

جیسوو " دکتۆر وتی ئەو شۆک لێیداوە قسە لەگەڵ کەس ناکات تاکە چارەسەریش بینینی تێی'ە "

کوک بە هێواشی چاوەکانی هەڵهێنا و سەیری سەقفی ژوورەکەی دەکرد

هەر سێکیان ڕۆیشتنە لای و لێیان پرسی کوکی تۆ باشیت؟

بەڵام کوک وەڵامی نەدایەوە و ڕووی کردە لای پەنجەرەکە

دەرگاکە لە لایەن هۆپیەوە کرایەوە و تێی هاتە ژوورەوە ... ئەوانی تر بیریان کردەوە کە ئەم دووانە بە تەنها جێ بهێڵن و ڕۆیشتنە دەرەوە

تێی کورسیەکی بچکۆلەی هەڵگرت و لای کوک دانیشت

کوک هێشتا نازانێت ئەو کەسەی هۆکاری ئەم حاڵەیەتی لای دانیشتووە ! هەر بیر دەکاتەوە جیسوو یان جیمینە !

تێی وتی " بە تەما نیت سەیر بکەیت کێ هاتوە؟ "

کوک بە گوێبیست بوونی ئەو دەنگە لە شوێنی خۆی بەستی ! نە چاو ترووکان نە جوڵانی بە شێکی هیچ شتێک !

تێی " هێشتا سەیر ناکەیت؟ "

کوک بە هێواشی سەری جوڵاند و ڕووی لە تێی کرد بڕوای بە چاوەکانی نەدەکرد ! ئاخر ئەو نە بڕووای بەوە دەکرد مردووە نە بڕوواش دەکات کە ئەو زیندووە

کوک بە دەنگێکی نووساو وتی " دەزانم تۆ ڕاستی نیت تەنها خەیاڵی خۆمە خەیاڵە نەفرەتیەکانم ونبن "

تێی " سەیرکە بەڕاستی من لێرەم من زیندووم ئەوە درۆبوو لەگەڵ کەشتیەکی لێکچوو تێکەڵیان کردبوو "

کوک بە هەمان جاری پێشووی و بە  هاوارەوە وتی " درۆ دەکەیت ونبە "

کوک هێواش هێواش حاڵی تێک دەچوو دەیویست ئازاری خۆی بدات !

تێی زوو تێبینی کرد و بە خێرایی باوەشی لە کوک دا و وتی " سەیرکە ئەها تۆ هەست بە جەستەم دەکەیت .. دەی کوک من زیندووم ئارامبەوە تکایە ئازاری خۆت مەدە "

جونگکوک دووای ئەوەی بەڕاستی بۆی دەرکەوت کە تێی لەلایەتی و ئەو نەمردووە و خەیاڵ نیە لە باوەشی ئەودا دەستی بە گریان کرد

تێی تەنها دەستی بە پشتی کوکدا ئەهێنا و وشەی ئارامکەرەوەی لە نزیک گوێی دەچرپاند و دەی هێشت کوک ئەوەی لە ناخییەتی بە گریان هەڵی بڕێژێت

جونگکوک هێواش هێواش حاڵی بەرەو باشتر بوون دەڕۆیشت و کە تێی بەمە زۆر دڵخۆش ببوو

تا دووای ئەوەی کوک لە گریان وەستا و لە باوەشی تێی هاتە دەرەوە و سەری نەوی کردبوو و هەنسکی بچوکی دەدا

تێی بە پەنجەکانی سەری کوکی بەرز کردەوە و وتی " سەیرم بکە ! "

کوک گوێڕایەڵ بوو و سەیری تێی دەکرد

ئەم سەیر کردنەی کوک بۆ دڵی تێی هیچ باش نەبوو ئاخر کوک زۆر نازدار بوو بە چاوە ڕەش و گەورەکانی سەیری دەکرد ... جونگکوکی کەمێک ڕەحم بە دڵی ئەو کوڕە بکە

تێی نەی ئەزانی سەیری کام بەشی بکات بەڵام تا ئەوەی چاوەکانی لەسەر لێوەکانی کوک نیشتنەوە

تێی تامەزرۆ بوو بۆ ئەوەی تاقیان بکاتەوە سەیرێکی چاوی کوکی کردەوە و دوواتر دووبارە لێوەکانی !

بە هێواشی سەری کەمێک خوار کردەوە و نزیک بوویەوە لە ڕووخساری کوک
.
.
.
.
.
،
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

..
.
..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.
.
.
.

،


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

حەفتەم پارت لۆ ئەوڕۆۆ !!! نووسەری وەک من باش بوونی نیە دڵنیا بنن 😭 لە هەڵەی ڕێنووسی ببوورن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن

𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎Where stories live. Discover now