𝔖𝔦𝔵

254 64 51
                                    

کۆمێنت لەنێوان ڕستەکان جێبهێڵە
لـیـلـی سـوور❤

☦︎

هۆپی بە بێزاری وتی " دە باشە تۆش دەی سەیرکە ئەم کوڕە ناوی جیۆن جونگکوکە لەوانەشە بیناسیت بەس بیرت نەمابێ باشە باڵیۆزی سەرەکی کۆمپانیای کاڵڤین کڵاینە یانی ڕووخساری کۆمپانیاکەیە .... هەروەها ئەو باشترین هاوڕێی جیسوو و جیمینە و یۆنگیش ئەناسێ وە منیش جار جار لە نزیکەوە دیومە "

تێی بە داماوی وتی " نەخێر ئیتر من چۆن ئەوانەم نەزانیوە ؟ بۆچی ناحەقی ئەکرێ بەرامبەر من نەمزانیوە چاوڕەشەکەم هاوڕێی نزیکی هاوسەری باشترین هاوڕێمە "

هۆپی وتی " جا گێژە تۆ دایمە خەریکی میوزیک و شتی چۆن ئاگات لەم شتانە ئەبێ؟ "

تێی بە بێزاری و ناڕەزایی دەربڕینەوە وتی " دە باشە تۆش دووایی تۆ دایمە لە دەرەوەی هەر ئەبێ منی داماو گۆرانی بنووسم و میوزیک دابنێم ، بۆخۆت لەمەودووا خۆت گۆرانی بنووسە "

هۆپی وتی " ئێ جا چیە خۆم ئەینووسم منەتم بە کاری تۆ نیە "

تێی بە سەرسامی وتی " یا هیۆنگ زۆر بەڕاستتە یانی وای دا دەنێی من هیچم نەکردووە بۆ تۆ؟؟؟ "

هۆپی وتی بە ئاسایی " وەڵا ئەرەوەڵا "

تێی وتی " باشە من ڕۆشتم "

هۆپی وتی " وەرە گێژە گاڵتەم کرد چۆن منەتم پێیان نیە ئەگەر تۆ نەبووای وا بەناوبانگ نەدەبووین "

تێی وتی " ئافەرین هیۆنگ بەم شێوەیە ئاقڵ بە "

هۆپی بە بێزاری وتی " باشە مناڵ "

تێی وتی " هیۆنگ قسەی زیا مەکە جاا من ئەڕۆمە سەرەوە ئەخەوم ... ههه هەرچەندە پێشبینی دەکەم بەهۆی خەیاڵ کردن لەگەڵ چاوڕەشەکەم خەوم لێناکەوێت " تێی قسەکانی کرد و ڕۆشتە سەرەوە

زۆر درێژەی پێنادەم لای کوک و جیسوو

کوک هێشتا لە شۆک دایە ئەسڵەن هەر نازانێت چۆن خۆی لە ناو ماڵەکەیدا دۆزیەوە ئەو چۆن سەیارەی لێ خوڕیوە؟

" سەیرکە وەرە بە ئاقڵی هەرچی شتە بۆم باس دەەکەیت و تەنانەت هەموویشیم نیشان دەدەی وە بێگوومان هەستت بە چیش دەکرد پێمی دەڵێی تێگەشتی؟"

جونگکوک بە هێواشی لەسەر قەنەفە کە دانیشت و  وتی " بۆستە نوونا جارێ با خۆم بزانم چی ڕوویداوە "

جیسوو بە سەرسامی وتی " ئەمە چیە کوڕە؟ بۆ وا شۆک گرتوویتی؟ "

کوک وتی " نونا نازانم ئای خوایە هەموو شتێک زۆر سەیر بوو هێشتا هەست بە پەپولە ئەکەم لە ناخم دا "

𝐃𝐚𝐫𝐤 𝐏𝐨𝐥𝐞 \ 𝐕.𝐊 ✍︎Where stories live. Discover now