![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. «حەزم بەم ڕەفتارە نیە لۆلیتا»ماریانۆ بە ساردی وتی...«دڵم تەنگە چی بکەم»بە گریانەوە وتم ..
«بیری ئانا دەکەم ... بەبێ ئانا هەست بە تەنهایی دەکەم» وتم ئەویش باوەشی لێمدا..
«کچە بەنازەکەم»منیش باوەشم لێیداوە ... «بوەستە لە گریان تا من شتێکت پێ بڵێم» بە هێمنی وتی جیاواز لەو ڕەفتارە پێشتر کە سارد بوو..
«ناتوانم بوەستم» بە هەنسکەوە وتم زیاتر خۆم چەسپاند بە سنگیەوە..
«دەی لۆلیتا بەڵێن بێت ئەم هەواڵە دڵخۆشت دەکات» وتی ماچی قژی منی کرد منیش سەرم جوڵاند و لێی دوورکەوتمەوە
فرمێسکەکانم سڕیەوە بەڵام هێشتا نەمدەتوانی هەنسەکەکانم بوەستێنم..«سەیرکە دوو ڕۆژی تر هەمومان کۆبوونەوەمان هەیە لەگەڵ جەنەڕاڵ»رووخساری منی خستە نێو دەستەکان
«من قسە لەگەڵ جەنەڕاڵ دەکەم تا تۆی لێ بکڕم دواتر من و تۆ لێرە دەڕۆینە دەرەوە»چاوەکانم دەبریسکایەوە لەگەڵ وشەکانی... سەرم بە بەڵێ جوڵاند
«دواتر لە دەرەوە ئانا دەدۆزینەوە...ئەویش دەکڕم بۆ تۆ تا بەیەکەوە بژین»باوەشم لێیدا
«خۆشمدەوێی کوکی»وتم ئەویش دەستی بە پشتم داهێنا ...« منی خۆشمدەوێی کچە بچوکەکەم»
ماچی لە سەرم کرد..«دەی ئێستا با بخەوین»وتی و پاڵکەوت منی خستە سەر جەستەی...
ماچم لە روومەتی کرد ... بێگومان ئەمە هەمان پلانی من و ئانا بوو ئەگەر ماریانۆ ئەمە بۆ من بکات سوێند دەخۆم تا کۆتای تەمەنم لەگەڵی دەژیم
چاوەکانم بەبێ ویستی خۆم چویە سەر ژوورەکەی بەرامبە .. ژووری جەنەڕاڵ
ئەمڕۆ رووناکیەکی کز هەبوو دەمتوانی دیوارەکە ببینم کە شوێنی دەستی خوێناوی هەیە وەک نەخشێک دیوارەکەیان ڕازاندۆتەوە..
جگەلەو سێبەرە ترسناک و گەورەیە کە چۆن دەجوڵایەوە سۆزانیەکە لە ناو دەستەکانی وەک بوکەڵە وابوو...
